ڕۆژنامه‌ی واڵستریت ژۆرناڵ له ڕاپۆرتێکدا باسی له‌وه کرد که به‌رپرسانی ئه‌مریکا ده‌یانه‌وێت هه‌زار هێزی ئه‌و وڵاته له سووریا نه‌کشێنه‌وه.
ڕۆژنامه‌ی واڵستریت ژۆرناڵی ئه‌مریکا له ڕاپۆرتێکی نوێ‌دا بڵاوى کردوووه که وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا به‌نیازه سه‌ره‌ڕای ههڕەشهکانی تورکیا دژ به کوردی سووریا، پشتیوانییەکانى بۆ کورد بەردەوام دەبێت. به‌رپرسانی پنتاگۆنیش به واڵستریت ژۆرناڵیان ڕاگه‌یاندوووه که ئه‌و بابه‌ته پێویستی به مانه‌وه‌ی نیوەى هێزەکانیان لە سوریە هەیە.
پێشتر دۆناڵد ترامپ سەرکۆمارى ئەمریکا بڕیارى کشانه‌وه‌ی پێشوه‌ختی ٢٥٠٠ هێزی سەربازى وڵاتەکەى له سووریا دەرکرد، بەڵام هەم لە نێو خۆى ئەمریکا و هەم لە لایەن هێزى ئۆپۆزسیۆن لە سوریا ناڕەزایەتى بەرامبەر ئەم بڕیارە نیشان درا و ئەمەیش بوو کە دۆناڵد ترامپ بە بڕیارەکەى خۆیدا چووەوە و گوتى "ده‌یه‌وێت ٤٠٠ سەربازى وڵاتەکەى له سووریا بهێڵێته‌وه و ١٠٠٠ سەربازى هاوپەیمانیش لە ناوچه‌یێکی پارێزراوی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا له باکووری ئه‌و وڵاته هاوکاریان بن".