تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

ترەمپ: بیر لە هێرشێک دەکەمەوە کە گەورەتر بێت لە 'ئۆپەراسیۆنی داستان ئاسا'

ترەمپ: بیر لە هێرشێک دەکەمەوە کە گەورەتر بێت لە 'ئۆپەراسیۆنی داستان ئاسا'
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا 
posted onJuly 23, 2026
noتعليق

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: بە جیدی بیر لە دەستپێکردنەوەی جەنگێکی گشتگیر دژی ئێران دەکاتەوە و هۆشداریی دا لەوەی هێرشی داهاتوو زۆر گەورەتر دەبێت.

سەرۆکی ئەمریکا رۆژی پێنجشەممە،  لە هەڤپەیڤینێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئاژانسی (ئەکسیۆس) رایگەیاند: خەریکی تاوتوێکردنی هێرشێکی سەربازیی فراوانە بۆ سەر ئێران و لە هەموو هێرشەکانی پێشوو فراوانتر دەبێت. ترەمپ گوتی: "بیر لە هێرشێکی زەبەلاح دەکەمەوە. گەورەتر لە هەر شتێک پێشتر کراوە. نزیکم لەوەی بڕیار بدەم و ئێمە بە تەواوی بۆ ئەوە ئامادەین."

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد: ئێرانییەکان دەیانەوێت دانوستاندن بکەن، بەڵام لەم قۆناخەدا ئامادە نین رێککەوتن واژۆ بکەن و گوتی: "ئەوان هێشتا ئازاری پێویستیان نەبینیوە." ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە، دوو سەرچاوەی ئاگادار لە هەوڵەکانی نێوەندگیری بە (ئەکسیۆس)ـیان راگەیاندووە: سەرکردایەتیی ئێران تاوەکو ئێستا رەزامەندی لەسەر دوایین پێشنیازی نێوەندگیرەکان نیشان نەداوە و هاوکاریی پرۆسەکە ناکەن.

لە پەراوێزی گرژییەکانی تەنگەی هورمز، دۆناڵد ترەمپ لە پلاتفۆرمی ترووس سۆشیال هۆشداریی دایە حووسییەکانی یەمەن. ترەمپ نووسیویەتی: ئەگەر حووسییەکان جارێکی دیکە هێرش بکەنە سەر کەشتییەکان لە دەریای سوور، ئەوا واشنتن ئێران بە بەرپرسیار دەزانێت و "ئێران و حووسییەکان رووبەڕووی سزایەکی سەربازیی یەکجار قورس دەبنەوە."