تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

ماركۆ روبیۆ: ئەمریکا ئامادەی گفتوگۆیە لەگەڵ ئێران بەڵام تاران رژد نییە

ماركۆ روبیۆ: ئەمریکا ئامادەی گفتوگۆیە لەگەڵ ئێران بەڵام تاران رژد نییە
مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
posted onJuly 22, 2026
noتعليق

مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی کۆمەڵەی وڵاتانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا ئاماژەی بەوە کرد، ئاستەنگی سەرەکی لەبەردەم زیندووکردنەوەی رێڕەوی دیپلۆماسی ئەوەیە ئێران بۆ گفتوگۆکان رژد نییە.

ناوبراو روونیکردەوە، نەبوونی جیدییەت لە لایەن تارانەوە، ڕێگرە لە هەر پێشکەوتنێک بەرەو چارەسەری سیاسی.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دووپاتی کردەوە، ئەگەر ئیرادەی پێویست بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان هەبێت، ئەمریکا ئامادەی پەیوەندی و دانوستانە، ئەمەش لە کاتێکدایە ناوچەکە بەهۆی ئاڵۆزییە سەربازییەکانەوە لە دۆخێکی هەستیار دایە.

روبیۆ ھەروەھا هۆشدارییەکی توندی دا سەبارەت بە ئاسایشی رێڕەوە ئاوییەکان و گوتی: "گەمارۆدان یان پەکخستنی رێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتییەکان، پێشینەیەکی مەترسیدارە و کاریگەرییەکانی بۆ ناوچەکانی تری جیهان وەک ئاسیاش دەگوازرێتەوە."

جەختیشی کردەوە یاسا و ڕێساکانی بازرگانیی نێودەوڵەتی کەوتوونەتە مەترسییەوە و نابێت ڕێگە بدرێت ئەو دۆخە بەردەوام بێت.