تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

ڕۆیتەرز: نێوەندگیران پێشنیاری ئاگربەست بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ دەکەن

ڕۆیتەرز: نێوەندگیران پێشنیاری ئاگربەست بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ دەکەن
posted onJuly 22, 2026
noتعليق

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشت بەستن بە بەرپرسێکی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران بڵاوی کردووەتەوە نێوەندگیران پێشنیارێکیان پێشکەش بە کۆماری ئیسلامیی ئێران کردووە کە ئامانج لێی کەمکردنەوەی گرژییەکانی شەڕە لەگەڵ ئەمەریکا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، پێشنیازەکە ئاگربەستی ١٠ ڕۆژە لەخۆ دەگرێت بۆ دۆزینەوەی ڕێگاکانی زیندووکردنەوەی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئەمەریکا کە مانگی ڕابردوو گەیشتە ئەنجام.

پێشتر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاندبوو لە ڕێگەی نێوەندگرانەوە پێشنیارەکانیان پێگەیشتووە. ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە گرژییە سەربازییەکانی نێوان ئەمەریکا و کۆماری ئیسلامی تا دێت بەرەو هەڵکشان دەڕوات.

ئیسماعیل بەقایی ڕۆژی دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەبێ ئەوەی وردەکارییەکانی بخاتەڕوو، وتی ڕاستی مەسەلەکە ئەوەیە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەند پێشنیازێک لە لایەن بەشێک لە نێوەندگیرانەوە بە کۆماری ئیسلامی گەیەندراوە.