تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

جێبەجێ كرانی سزای لەسێدارەدانی دوو خۆپیشاندەر لە ئێسفەهان

جێبەجێ كرانی سزای لەسێدارەدانی دوو خۆپیشاندەر لە ئێسفەهان
posted onJuly 20, 2026
noتعليق

دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی، جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی "عیرفان ئێسفەندیاری" و "گوڵ‌محەممەد محەممەدی"، دوو لە دەسبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی مانگی بەفرانباری لە بەندیخانەی دەستگردی ئێسفەهان ڕاگەیاند.

ئەم دوو بەندکراوە پێشتر لە چوارچێوەی دۆسییەی ناسراو بە "مەیدانی عەلیخانی ئێسفەهان" دادگایی و بە سێدارە مەحکووم کرابوون.

هەواڵدەریی "میزان"ی سەر بە دەزگای دادی ڕێژیم ڕایگەیاندووە کە ئەم کەسانە لە ڕووداوەکانی ١٨ی بەفرانباردا تێوەگلاون، کە تێیدا چوار هێزی پۆلیس و یەكەی تایبەت کوژران.

دەزگای دادوەریی ڕێژیم ئەو دوو کەسەی بە بەکارهێنانی چەک، تێکدانی موڵکی گشتی و شێواندنی تەرمی کوژراوەکان تۆمەتبار کردووە.

بەیانی شەممە ٢٧ی پووشپەڕ، ١٢ کەس لە تۆمەتبارانی دۆسییەی "مەیدانی عەلیخانی" بە شێوەیەکی توندوتیژانە بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکانیان بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانەی دەستگردی ئێسفەهان گواسترابوونەوە.