تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

بە درۆن هێرش کرایە سەر پارتی ئازادی و ٩ پێشمەرگەیان بریندار بوون

بە درۆن هێرش کرایە سەر پارتی ئازادی و 9 پێشمەرگەیان بریندار بوون
posted onJuly 20, 2026
noتعليق

کەمپێکی سپای میللیی کوردستانی سەر بە پارتی ئازادیی کوردستان (پاک) لە ناوچەی چەمشاری نزیک دارەشەکران لە پارێزگای هەولێر، کەوتە بەر هێرشێکی درۆنیی ئێران. 

بەپێی ڕاگەیێنراوێکی پارتی ئازادیی کوردستان، نزیک کاتژمێر 2:00ـی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، ئێران هێرشی درۆنی کردووەتە سەر کەمپێکی سپای میللیی کوردستان لە چەمشار، نزیک دارەشەکرانی سەر بە پارێزگای هەولێر.

ئەدیب خالیدیان ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی ئازادیی کوردستان بە راگەیاندنەکانی گوتووە، لە ئاکامی ئەم هێرشە درۆنییە، نۆ پێشمەرگە بریندار بوون.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە بەردەوامیی کۆماری ئیسلامیی ئێران هێرشی درۆنی و مووشەکی دەکاتە سەر هەرێمی کوردستان، سەخترینیان هێرشەکەی شەوی هەینی بوو کە کردیە سەر تاسڵوجە لە سلێمانی و تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویدا، کە ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆری لەناو خەڵكی سلێمانی بە تایبەت و هەرێمی کوردستان بەگشتیی دروست کرد.

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممەش، سیستەمی بەرگریی هێزەکانی هاوپەیمانان لە شاری هەولێر، هێرشێکی نوێی درۆنیان پووچەڵکردەوە و چەند درۆنێکیان لە ئاسمانی پایتەخت خستە خوارەوە.