بەپێی زانیارییەكان، هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران لە ناوچەی “گەردەنەی تەتە”ی سەر بە سنووری دزڵی، تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک كوژراوە.
ئەو کۆڵبەرە ناوی “زانیار” و خەڵکی شاری سەردەشتە، بەهۆی دۆخی خراپی ئابووری و نەبوونی هەلی کار، ناچار بووە بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیان ڕوو لە سنوورەکان بکات.
ئەم گەنجە کۆڵبەرە ئێوارەی سێشەممە ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٥ کاتژمێر ٩:٠٠ی شەو، لە ناوچە سنوورییەکانی هەورامان و بەرزاییەکانی "تەتە" بووە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان و دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.
ڤیدیۆكە دیمەنی ئەو كۆڵبەرە نیشان دەدات كە چۆن كراوەتە ئامانج و جەستەی شەڵاڵی خوێن بووە.