تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

دۆناڵد ترەمپ بژاردە سەربازییەکان دژی ئێران تاوتوێ دەکات

دۆناڵد ترەمپ بژاردە سەربازییەکان دژی ئێران تاوتوێ دەکات
posted onJanuary 11, 2026
noتعليق

دوو بەرپرسی ئەمریکی بە "سی ئێن ئێن"یان ڕاگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا تاوتوێی کۆمەڵێک بژاردەی سەربازیی لە دژی ئێران دەکات، ئەوەش لە دوای خۆپێشاندانە خوێناوییەکانی ناو ئەو وڵاتە. ترەمپ بیر لە جێبەجێکردنی هەڕەشەکانی ئەم دواییەی دەکاتەوە بۆ وەشاندنی گورز لە ڕژێمی ئێران، ئەگەر بێت و تاران هێزی کوشندە دژی هاووڵاتییانی مەدەنی بەکاربهێنێت.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا زانیاری لەبارەی چەندین پلانی جیاواز بۆ لێدانی ئێران دراوە بە ترەمپ.

بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئەمریکییانە، ژمارەیەک لەو بژاردانەی خراونەتە بەردەم سەرۆک، جەختیان لەسەر بە ئامانجگرتنی دەزگا ئەمنییەکانی تاران کردووەتەوە کە بۆ سەرکوتکردنی خۆپێشاندانەکان بەکاردەهێنرێن.

بەڵام لە ناو ئیدارەی ئەمریکادا نیگەرانی هەیە کە گورزە سەربازییەکان ئەنجامی پێچەوانەیان هەبێت و ببێتە هۆی لاوازکردنی خۆپێشاندانەکان. بەرپرسەکان دەڵێن نیگەرانییەکان لەوەدایە کە ڕەنگە گورزەکان کاریگەریی نەخوازراویان هەبێت و ببێتە هۆی کۆکردنەوەی گەلی ئێران بۆ پشتگیریکردنی حکومەتەکەیان، یان ببێتە هۆی ئەوەی ئێران بە هێزی سەربازیی خۆی وەڵام بداتەوە و تۆڵە بکاتەوە.

بەرپرسەکان ئاماژەیان بەوەش کردووە، سەرۆکی ئەمریکا هێشتا بڕیاری کۆتایی لەبارەی دەستوەردان نەداوە، بەڵام بە جدی بیر لە کردەوەی سەربازی دەکاتەوە.