ڕۆژی دووشەممە ١ی بەفرانبار، عادڵ یووسفینژاد تەمەن ٥٣ ساڵ و ئاکۆی کوڕی، باوک و برای چیاکۆ یووسفینژاد، لە چالاکانی ژینگەیی گیانبەختکردووی سنە، دوای بانگکرانیان بۆ ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لەم شارەدا دەستبەسەر کران.
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ ئەم دوو کەسە، دوێنێ لە ڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە بانگ کراون و لە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ و دوای سەردانیان بۆ ئیتلاعاتی سوپا، دەستبەسەر کراون.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، زانیاریی ورد سەبارەت بە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەكان لە بەردەستدا نییە.
چیاکۆ یووسفینژاد، كە لە كاتی كۆنتڕۆڵ كردنی ئاگری ئاویەردا تووشی سووتان ببوو، ڕۆژی یەکشەممە ٥ی گەلاوێژی ١٤٠٤، گیانی لەدەست دا.