تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

پەرلەمانی ئەوروپا: دەستبەسەرکردنی خەڵک لە رێوڕەسمی سەرەخۆشیدا "تاوانبارکردنی مرۆڤایەتییە"

پەرلەمانی ئەوروپا: دەستبەسەرکردنی خەڵک لە رێوڕەسمی سەرەخۆشیدا "تاوانبارکردنی مرۆڤایەتییە"
posted onDecember 17, 2025
noتعليق

سەرۆکی شاندی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێران لە پەرلەمانی ئەوروپا، رۆژی چوارشەممە سەرکۆنەی "دەستبەسەرکردنی توندوتیژانەی" چالاکڤانانی مافی مرۆڤ و رۆژنامەڤانانی کرد لە رێوڕەسمی حەوتەی خوسرەو عەلیکوردی، پارێزەری داد لە شاری مەشهەد.
هانا نۆیمان، نوێنەری پەرلەمانی ئەوروپا، لە راگەیێندراوێکدا دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی لەکاتی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی ماتەمینیدا بە "تاوان دژی مرۆڤایەتی" وەسفکرد و داوای ئازادکردنی دەستبەجێ و بێمەرجی سەرجەم دەستبەسەرکراوانی کرد.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە کە هیچ "ئامرازێکی ترساندن" ناتوانێت داواکارییەکانی خەڵکی ئێران بۆ بەدەستهێنانی ئازادی و دادپەروەری کپ بکات.
بەپێی زانیارییەکان، لەو رێوڕەسمەدا لانی کەم 39 کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. نۆیمان لە راگەیێندراوەکەیدا بە دیاریکراوی ئاماژەی بە ناوی هەریەک لە عالیە موتەڵیب‌زادە، سپیدە قولیان، هەستی ئەمیری و پووران نازمی کردووە کە لەنێو دەستبەسەرکراوەکاندان.
هاوکات لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەی پەرلەمانی ئەوروپادا، نیگەرانیی قووڵ سەبارەت بە دەستبەسەرکردنەوەی نێرگز محەممەدی، چالاکڤانی دیاری مافی مرۆڤ و براوەی خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵ دەربڕدراوە، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی نالەباری تەندروستیی ناوبراو.