تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

تاوانێکی ترسناک لە کرماشان؛ کوشتنی هاوژین و بووک و دوو کوڕ لەلایەن باوکی خێزانەکەوە

کرماشان
AvaToday caption
posted onMay 1, 2025
noتعليق

سەرلەبەیانی پێنجشەممە ١١ی گوڵانی ١٤٠٤، نزیکەی کاتژمێر ٧:٠٠ی سەرلەبەیانی، لە ناوچەی خوارووی باسکۆل نوور لە کرماشان، پیاوێک بە بەکارهێنانی چەکی گەرم هاوژین و بووک و دوو کوڕەکەی کوشتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی شایەتحاڵان، دەستبەجێ هێزەکانی حکومەت ناوچەکەیان گەمارۆداوە و هاتوچۆی ناوچەکەیان قەدەغە کردووە، هاوکات ڕێگرییان لە نزیکبوونەوەی خەڵک لە شوێنی ڕووداوەکە کردووە. 

لە ئێستادا هیچ زانیارییەک لەبارەی ناسنامەی قوربانییەکان و پاڵنەرەکانی ئەم تاوانە لەبەردەستدا نییە.