تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

 شێخ زاهید شەهابی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بۆ زیندانی گواسترایەوە

سەقز
شێخ ئازاد شەهابی
posted onApril 8, 2025
noتعليق

شێخ زاهید شەهابی، چالاکی مەزهەبی کورد و خەڵکی شاری سەقز لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمی نەورۆزی کوردستان کە لە ئەنجامی هێرشی توندوتیژانەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرابوو، بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری سنە گواسترایەوە.

بەپیی ڕاپۆرتی هەنگاو، ماوەی پێشوو شێخ زاهید شەهابی، خەڵکی شاری سەقز کە لە ١٤ ڕۆژی ڕابردوودا دەستەسەر بووە، لە ئیتلاعاتی شاری سەقزەوە بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی شاری سنە گواسترایەوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی شەهابی، شێخ زاهید شەهابی لە ماوەی دەستبەسەرکرانی دوو جار تەلەفۆنی بۆ بنەماڵەی کردووە. ناوبراو لە سەرەتاییترین مافەکانی وەکوو هەبوونی پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە.

شێخ زاهید شەهابی ڕۆژی دووشەممە ٤ی خاکەلێوە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا و تەلەفۆنەکەی دەستی بەسەردا گیرا.