تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

چوار چالاکوانی ژن لە پارێزگای سنە دەستگیرکران

سنە
posted onMarch 11, 2025
noتعليق

چوار چالاکوانی ژن لە پارێزگای سنە بەهۆی بەشداریکردن لە مەراسیمی رۆژی جیهانیی ژنان دەستگیرکران. مەراسیمەکە لە دەرەوەی شاری سنە بەبێ مۆڵەتی دەزگا ئەمنییەکان بەڕێوەچوو.

لەیلا پاشایی (خەڵکی سەقز)، سوهەیلا مەتاعی (خەڵکی دێولان)، سۆما محەممەدڕەزایی و باران ساعدی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستگیرکران. بەپێی زانیارییەکان، دوای دەستگیرکردنی ئەو چوار چالاکوانە، ژنانی دیکەی بەشداربوو لە مەراسیمەکە خۆیان شاردووەتەوە و ئەگەری هەیە ژمارەی دەستگیرکراوەکان زیاتر بێت. پێشتر ٤ چالاکوانی ژن لەلایەن پۆلیسەوە ئاگادارکرابوونەوە لەوەی کە نابێت هیچ مەراسیمێک بۆ ٨ی مارس بەڕێوەببەن.

لەیلا پاشایی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە مەراسیمەکەدا خوێندییەوە، ڕەخنەی توندی لە دۆخی ژنان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان گرت و کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە گرتنەبەری سیاسەتی دژی ژنان و بێبەشکردنیان لە مافە سەرەتاییەکانیان تۆمەتبار کرد. هەروەها ڕەخنە لە باڵاپۆشی زۆرەملێ، سنووردارکردنی ئازادی و دەسەڵاتی ژنان و دۆخی خراپی ئابووری ژنان گیرا. پاشایی حکومەتی ئێرانی بەوە تۆمەتبار کرد کە لە ژنان دەترسێت و بەهۆی ئەو ترسەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەر ژنانی مافخواز و ئازادیخوازدا سەپاندووە. وریشە مورادی، پەخشان عەزیزی و شەریفە محەممەدی سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنراوە.