
AvaToday caption
لە گوندێکی ناوچەی کوتول سەر بە شاری خۆی گورگ لە دوو رۆژدا چوار کەسی بریندار کرد، دۆخی یەکێک لە بریندارەکان ناجێگیرە و ئەمەش دڵەڕاوکێیی لەنێو دانیشتوانی گوندی گۆگرددا دروست کردووە.
رۆژی ٣ی رێبەندانی ١٤٠٣ کاتێک دانیشتوویەتی گوندی گۆگرد، سەر بە شاری خۆی هەوڵکەوتوو لە باکووری پارێزگای ورمێ، گورگ پەلاماری داوە و برینداری کردووە.
ئەو چووە سەردانی ئەو کەسانە بکات کەوا گورگ برینداری کردوون، بەڵام لە گەڕانەوەدا گورگ هێرشی کردووەتە سەر خۆیشی.
رۆژی پێشتریش گورگ هەڵیکوتایە سەر ماڵێک و سێ کەسی دیکەی بریندار کردبوو. باس لەوە دەکرێت دۆخی یەکێک لە بریندارەکان ناجێگیرە و پێویستی بە چاودێری ورد هەیە.
بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانەوە، ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆر لەناو دانیشتوانی گوندەکەدا دروست بووە.