مامە رەشی لەگزی، گۆرانیبێژی خەڵکی سەقز
رەشید ئەحمەدی، ناسراو بە مامە رەشی لەگزی گۆرانیبێژی ناوداری ناوچەی سەقز و خەڵکی گوندی لەگزی، لە تەمەنی ١٠٠ ساڵیدا رۆژی ٨ی رێبەندانی ١٤٠٣ بەهۆی بەساڵاچووی و نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.
مامە رەشی لەگزی گۆرانی دەگوت، بەتایبەت شارەزاییەکی زۆری لە گۆرانییە فۆلکلۆرەکاندا هەبوو.
جگە لەوە ئەو گەنجینەیەکی مەتەڵ و چیرۆک و گێڕانەوە شیرینە کوردییەکان بوو.
مامی رەشی لەگزی ٣ کوڕ و ٤ کچی هەیە و تاوەکو ئەو کاتەی کۆچی دواییکرد هەر لە گوندی لەگزی ژیا و لەوێ خەریک کشتوکاڵ بوو.
کۆچی دوایی ئەو، کۆچی تەمەنێک چێژبەخشین بە کۆڕی دانیشتنی شەوانە و نەرمە دەنگی پڕ لە وشەی بناری چۆمی جەغەتوو و ناوچەی فەیزوڵڵابەگی و قوڕگێکی کوردانە بوو.