تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

فرۆشتنی کلکەوانەکەی حەسەن نەسروڵڵا به ٦٩٠ میلیۆن تمەن له ئێران

فرۆشتنی کلکەوانەکەی حەسەن نەسروڵڵا به ٦٩٠ میلیۆن تمەن له ئێران
posted onDecember 22, 2024
noتعليق

لە کاتێکدا زۆرێک لە خەڵکی ئێران نانی شەویان نییە، کلکەوانەی تیرۆریستێک بە ٦٩٠ میلیۆن تمەن لەلایەن مەداح ئاخوندی مەحموود کەریمیەوە فرۆشرا.

ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە کەڵک وەرگرتن لە مداحانی حکوومەتی وەک مەحموود کەریمی، مداحی هەفت تیركش، هەوڵ دەدات بە دروشمی پشتیوانی لە خەڵکی لوبنان و غەززە، پڕوپاگەندەی خۆی بەهێزتر بکات.

لە دوایین چالاکییدا، ئەڵقەی یادی سەید حەسەن نەسروڵڵا بە ٦٨٠ ملیۆن تەمان فرۆشرا و ئەم بڕە پارەیە لە ژێر ناوی " ئێرانی هاوسۆز" خرایە سەر حسابی ئەم هەڵمەتە.

هاوکات کۆماری ئیسلامی لە جیاتی مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانە ناوخۆییەکان و چارەسەر كردنی کێشەکانی خەڵک، سەرچاوەی دارایی بۆ پشتیوانی لە تاقمە تیرۆریستییەکانی فەلەستین و میلیشیاکانی خۆی خەرج دەکات.

ئەم جۆرە ڕێوشوێنە پڕوپاگەندەییە جگە لە هەوڵێک بۆ پەردەپۆشکردنی واقیعە تاڵەکانی ناوخۆ هیچی تر نییە.