تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

ئیسرائیل: نوێنەری حیزبوڵڵامان لەنێو سوپای سووریا کوشت

ئیسرائیل: نوێنەری حیزبوڵڵامان لەنێو سوپای سووریا کوشت
سوپای ئیسرائیل رایدەگەیێنێت، لە هێرشێکدا بۆ سەر دیمەشق، نوێنەری حیزبوڵڵایان لەنێو سوپای سووریا دا کوشتووە
posted onDecember 4, 2024
noتعليق

رۆژی سێشەممە، ١٣ی سەرماوەزی ١٤٠٣ی زایینی، سوپای ئیسرائیل لە راگەیێندراوێکدا گوتی، "هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل لەسەر بنەمای هەواڵگریی هێرشێکی ئاسمانییان کردووەتە سەر دیمەشق".

سوپای ئیسرائیل ئاماژە بەوەش دەکات، لە هێرشەکەدا سەلمان نەمیر جومعە، وەکو نوێنەری حیزبوڵڵا لەنێو سوپای سووریا کاری کردووە، کوژراوە.

سوپای ئیسرائیل هەروەها دەشڵێت، ئەو بەرپرسە دەستێکی باڵای لە گەیاندنی چەک لە سووریاوە بۆ حیزبووڵا هەبووە.

ئەمڕۆ میدیای فەرمیی سووریا لە راگەیێندراوێکدا گوتی، "لە سەر رێگەی فرۆکەخانەی دیمەشق ئۆتۆمبێلێک بەهۆی بە ئامانجگرتنی لەلایەن ئیسرائیلی شەڕانگێزەوە تەقییەوە.

سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریا رایانگەیاند، لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا دوو کەس هەبوون، یەکێکیان گیانی لەدەستدا و ئەوەی دیکەش بریندارە.

بەرپرسانی ئیسرائیل بە کەمی باسی بۆردوومانکردنی ناوچە جیاوازەکانی سووریا دەکەن، بەڵام رایانگەیاندووە کە هێرش دەکەنە سەر ئەو گرووپانەی لە ئێرانەوە نزیکن.

هێرشەکەی ئیسرائیل لەکاتێکدایە، لە چوارشەممەی رابردووەوە دۆخی سووریا بەرەو ئاڵۆزی زیاتر چووە. ئەمە دوای ئەوەی دەستەی تەحریر شام و هێزە نزیکەکانی دەستیان بە هێرشکردنە سەر سوپای سووریا و هێزە نزیکەکانی لە پارێزگای حەما کرد.

ئێستا سووریا لەلایەن نزیکەی چوار دەستە و گرووپی جیاوازەوە کۆنترۆڵکراوە. زۆرترینی لەژێر کۆنترۆڵی حکومەت و هێزە نزیکەکانیەتی، دوای ئەوە لەژێر کۆنترۆڵی هەسەدە و هێزە نزیکەکانیەتی و ئەوەی دیکەش لەژێر کۆنترۆڵی دەستەی تەحریر شام و هێزەکانی نزیک لە تورکیایە.