تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

بەندەر بن سوڵتان کۆمەڵێک کەیسى نهێنیى ئێران ئاشکرا دەکات

بەندەر بن سوڵتان کۆمەڵێک کەیسى نهێنیى ئێران ئاشکرا دەکات
posted onFebruary 3, 2019
noتعليق

 

لە چاوپێکەوتنێکدا کە یەکەمجارە لەگەڵی ساز دەکرێت، سەرۆکى پێشووى هەواڵگری و ئەمیندارى ئەنجومەنى ئاسایش و باڵیۆزى پێشووى شانشینى سعودیە لە واشنتۆن، تیشک دەخاتە سەر کۆمەڵێک کەیسە نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی، بەتایبەت پەیوەندییەکانى وڵاتەکەى لەگەڵ ڕژێمى ئێران.

 

ئەو چاوپێکەوتنە کە ڕۆژنامەى (ئیندپێندێت)ـى بەریتانی سازی کردووە، میر بەندەر بن سوڵتان، یەکێکە لەو کەسایەتیانەى کۆمەڵێک مشتومڕی سیاسی و هەواڵگرى لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست پێیە، بە گووتەى ڕۆژنامەکە "چاوپێکەوتنەکە پتر لە ١٤ کاتژمێری خایاندووە و، باسى دوایین ڕابەرانى ئێران پێش شۆڕشی ١٩٧٩ ـى خومەینى دەکات.

بن سوڵتان لەبارەى وەسفی شاه محەمەد ڕەزا پەهلەوی دەڵێت "دوژمنێکى عاقڵ". قسەکانى بە پەندێکى میللیی دەست پێ دەکات و دەڵێت "دوژمنێکى عاقڵ خێردارترە لە دۆستێکى دوژمن، ئەو پەندەش لەسەر دوایین ڕابەرى ئێران و ڕژێمى ئێستاى تاران جێبەجێ دەکرێت".

میر بن سوڵتان یەکەمجارە بەشێوەیەکى ورد باس لەسەرجەم وردەکارییەکانى دیداری لەگەڵ بەرپرسانى ئێرانى دەکات دواى گەڕانەوەى لە واشنتۆن لە ساڵى ٢٠٠٣، هێماى بەوە کردووە "شای ئێران دۆست نەبووە، بەڵکو خواستى لە ناوچەکە هەبووەو، خۆشى وەک پۆلیس تەماشا دەکرد". پەیوەندییەکانى تاران و ڕیاز، لەسەردەمى شاه و پێش خومەینى لەئاستى باشی نەبووە، بەڵکو ناکۆکی و قەیرانى سیاسی بە خۆیەوە بینیوە، بەشێکى ئەرێنى بووەو، بەشێکى نەرێنى بووە، بە تایبەت لە پرسى ئاڵوگۆڕ و ڕێنوێنى.

میر بەندەر چیرۆکێک لەو بوارە دەهێنێتەوە کە لە نێوان پادشای سعودیەو شاه محەمەد ڕەزا پەهلەوی ڕوویداوە، جەخت لەوە دەکاتەوە " پێش قسە کردن لەسەر ئێران و سعودیە، ڕووداکێکى گرنگ هەیە بەوەى شاى ئێران شۆڕشێکى سپی بۆ نوێبوونەوەى هزرى و کۆمەڵایەتى لەساڵى ١٩٦٣ دەست پێ کرد، وەک ڕێگرى لە سەرپۆش، کە جیاوازی لە نێوان بڵێی (قەدەغەیە) و بڵێی (هەڵبژاردەى خۆتە)، ئەوکات شا نامەیەکى بۆ پادشا فەیسەڵ نووسی و، پێی گوت وەک هاوڕێیەکى سعودیە داواخوازم وڵاتەکەتان هاوشێوەى ڕۆژاوا بکەن بۆ ئەوەى بتوانن پارێزگارى لە دەسەڵات بکەن و فریاى شۆڕشە سپییەکەش بکەون، بەڵام فەیسەڵ لە وەڵامدا سوپاسی کردو پێی ڕاگەیاند سوپاسی ئەو هاوڕێیەتییە دەکەین، بەڵام دەمەوێت بەبیرت بهێنمەوە بەرێزتان شاى ئێرانن نەوەک شاى فەرەنسا یاخود بەریتانیا، گەلەکەتان زۆرینەى موسڵمانەو، پێشوازیکردنی میوانى بیانیش لە ڕۆژى ڕەمەزان و سازدانى ئاهەنگ هیچ بیانوویێک نییە، بۆیە ڕێنوێنى پارێزگاریکردنى ئێرانتان لێدەکەم".

پیاوى هەواڵگرییەکەى ڕیاز، کە بەئەندازیارى پەیوەندییەکانى سعودیەو ئەمریکا دادەنرێت، باس لەچۆنیەتى گەشەسەندنى ئەستێرەى خومەینى بۆ سەر تەختى دەسەڵات دەکات، کە ئەوان " چاوەڕوان بوون چۆن ڕەوشەکە پەرەدەستێنێت و، بەرەو کوێ هەنگاو دەنێت"، ئەوەش لەکاتێکدا بوو کە ڕیاز یەکەم وڵات بوو لەرێگەى پادشا خالید بین عەبدولعەزیز، پیرۆزبایی سەرکەوتنى بۆ ڕەوانە کراوە".

میر بەندەر بن سوڵتان

دواى ماوەیەک پرۆسەى پاکسازى لەنێو گرووپى ڕۆشنبیران و سیاسییەکان وسەرکردەکانى سوپا دەستى پێ کرد و، ئالیەتى ویلایەتى فەقێ دروست بوون و، دەسەڵاتەکەیان لەدەستى یەک کەس کەئەویش (رێبەرى باڵای وەلی فەقێ) چڕ بوونەوە. گووتیشى "سەرەڕاى هەبوونى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى، و شارەوانى پەرلەمانى، بەڵام ئەوانە هیچ بەهایەکیان نییە".

ڕۆژنامە بەریتانییەکە پرسیارى دوژمنداریەتى سعودیەو ئێران لە بن سوڵتان کردووە، ئەویش دووپاتیدەکاتەوە کە "بەشێوەیەکى نهێنى ناوبژیوانى عێراق و ئێرانیان کردووە، بۆ ئەوەى جەنگی هەشت ساڵەى نێوانیان ڕابگیرێت، کە پێشتر لە نیویۆرک لە نێوان عەلى ئەکبەر ویلایەتى، وەزیرى دەرەوەى پێشووتر و، تاریق عەزیز، وەزیرى دەرەوەى پێشووترى عێراق ئەنجام دەدرا، بەڵام میدیا ئەمریکییەکان زانیارییەکانیان ئاشکرا کردو، کۆبوونەوەکەیان بۆ ژنێف گواستەوەو لەماڵى میر سوڵتان بن عەبدولعەزیز بەرێوە دەچوو".

ڕاشیگەیاند "خومەینى بە لێدوانى شەڕانگێزى دەست پێ کردو هێرشى کردە سەر عێراق، لە گاڵتەجاڕییەکانى زەمەنیش خومەینى لە زەمەنى ئەحمەد حەسەن بەکر، سەرۆکى پێشووترى عێراق لەژێر نیشتەجێبوونى ناچاری بووە، یەکێک لەشتە سەیرەکان کە دەڵێت نەزانى دوژمنى خۆیەتى، شاه داواى لەسەدام حوسێن کردووە، کە ئەوکات دەسەڵاتدارێتى پرسى عێراق بەدەستەوە بووە خومەینى دەربکات کە لەوڵاتەکەى نیشتەجێ بووە، ئەگەر نا شەتولعەرەب دەبات، چونکە هانی خەڵکەکەى دژى شاه دەدات و، کاسێتى لەنێو شێعەکان بڵاو دەبوویەوە".

درێژە بە قسەکانى دەدات بەوەى "هەموومان سەدام حوسێن دەناسین بەوەى سەرکردەیەکى تۆمەتبار و خوێنڕێژ بوو، بەڵام خومەینى لە پەیامەکەیدا باسى ئازادکردنى عێراق دەکرد، دواى ئەویش بەرەو وڵاتانى کەنداو دەێت، ئەوکات تەنها دوو بژاردە لەبەردەم سەرکردایەتى سعودیە مایەوە، کە بریتی بوون لە خراپ و خراپتر، ئێمەش خراپەکەمان هەڵبژارد، چونکە سەرکردایەتى ڕیاز شیکردنەوەى بۆ ناکۆکییەکانى خومەینى لەسەر ناکۆکییەکى سوننى ـ شێعی یاخود سیاسی نییە، بەڵکو مێژووییە لەنێوان فارس ـ عەرەب، بە تێروانینى ڕەگەزپەرستى خومەینى".

نمونەى ئەوەش "لەماوەى جەنگی عێراق ـ ئێران سەدا ٨٠ سوپاى عێراق شێعەکان بوون و، دژى ئێران دەجەنگان، ئەوان لەدژى ویلایەتى فەقێ یاخود ئێرانى شێعە شەڕیان نەکرد، بەڵکو سەدام قەناعەتى پێیان هێنابوو دژى فارسەکان دەجەنگن". بین سوڵتان کۆمەڵێک بەڵگەنامەى زۆر لەبارەى ڕۆڵى تاران لەناوچەکە دەهێنێتەوە، وەک لوبنان، پێکدادانی حزبوڵا و حزبەکانى دیکە لەساڵى ٢٠٠٧ ڕووی داوە، ئەوکات شاه عەبدوڵا وەک نێردەى خۆى ڕەوانەى ئێران کردووە، بەوەى قەناعەتیان پێ بهێنن حزبوڵا شەڕەکەى لەوێ ڕابگرێت، ئەوانیش گەرەنتى کریستیان و سوننەکان بکەن، مەرجی ئەوەشیان دانابوو هەردوو باڵیۆزى وڵاتەکەیان بچنە شوێنى پێکدادانەکان، بۆ ئەوەى شەڕەکە بوەستێت و لەکاتى چوونیان شەڕەکە ڕاگیرا، ئاشکراشی دەکات "ئەوە لەکاتێکدایە حزبوڵا نکۆڵی لە کۆنترۆڵەکانى ئێران دەکات، بەڵام بەقسەى ئەوان شەڕەکەیان ڕاگرت".

بەبۆچوونى خۆیشى ئومێد لە پرۆسەى نزیکبوونەوەى سعودیەو ئێران نەماوە، چونکە کۆمەڵێک پرس لەدواى گەڕانەوەى لەواشنتۆن دەگێرێتەوە، کەراستەوخۆ گفتوگۆى لەگەڵ ئێرانییەکان کردووەو، دووپاتی دەکاتەوە " پتر لەلایەنێک کۆنترۆڵی ئێرانى کردووە". گووتیشى "کاتێک چوومە ئەنجومەنى ئاسایشى نیشتیمانى، پادشا عەبدوڵا پەیوەندیی لەگەڵ ئەکبەر هاشمی ڕەفسەنجانى، سەرۆکى پێشووترى ئێران هەبووەو، لەڕەوشە جیهانییەکەش گەیشتبوو، تەنانەت پەشیمانیش بوو لەسەرخستنى عەلى خامنەیی وەک وەلى فەقێ، چەندین جاریش هەوڵى چاککردنى پەیوەندییەکانى هەردوو پایتەخت دەدات، تەنانەت دواى هاتنى خاتمی، هەوڵەکان زۆر دران، پێمان وابوو چانسێکى نوێیە بۆ جووڵانەوەو دەرخستنى نیازپاکی"، بەڵام سەرۆکى پێشووى هەواڵگرى سعودیە لەسەردانە بەردەوامەکانى ئێران و چاوپێکەوتنى لەگەڵ خامنەیی دەگێرێتەوە، کە ساڵى ٢٠٠٧ بوو و باس لەوە دەکات پێش ماڵئاواییکردنم داواى مانەوەى لێکردم، بەڵام پێی گوتووە "وادەیەکم لەگەڵ شەیتانى گەورە هەیە"، لێی پرسیوە شەیتانى گەورە کێیە، ئەمیش پێی گوتوە "ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکاو، لەگەڵ سەرۆکەکەشى دیدارم هەیە".

ئەو کات خامنەیی بە زەردەخەیەک پێی گوتووە "چۆن وەها وەسفی دەکەی، ئەوان هاوڕێتان نین"، وەڵامەکەى "بەڵێ بووە" و، ئەوەشى خستۆتە سەرى هاوڕێی ستراتیژین، بەڵام دوودڵ بووە لەوەى بڵێت ئەمریکا چونکە نەوەک لێی بپرسیت ئەمریکاى باکوور یاخود باشوور، بۆیەش ئەو وەسفەم بەکارهێناوە ئێوە بەکارى دەهێنن".

میر بەندەر بن سوڵتان ٢

دووبارە دێتە سەر ئەوەى بۆچی هەردوو وڵات لەسەر یەک مێز دانانیشن، وەڵامەکەشى دەخاتە گۆڕەپانى ئێرانییەکان، چونکە بەگووتەى خۆى "سەرجەم پردەکانی پەیوەندی دروست کردو، هەوڵى پەیوەندییان لەگەڵیان داوە، بەڵام ئەوان وەڵامیان نییە".

لەبارەى قاسم سولەیمانى، فەرماندەى سوپاى قودس میر بەندەر بن سوڵتان دەڵێت "وێنەیەکى تەموژاوى و ترسناک لەبارەى سولەیمانى هەبوو، هیچ کەسێکیش لەنێو سعودیە وێنەیەکى نزیکی ئەو کەسایەتییەى نەبووە، بەڵام بە هەڵکەوت لەکاتى دانووستاندنەکانیان لەگەڵ بەرپرسانى ئێران، کەسێکی نامۆ لەکۆبوونەوەکان هاتە نێو ژوورەکەیان و لە سوچێکى ژوورەکە دانیشت".

هێما بەوە دەکات یەکێک لە یاوەرەکانى کاتێکى تەلەفۆنى بووە هات و چووە دەرەوە، بەڵام لەناوەڕاستى کۆبوونەوەکە لاریجانی داواى لێکردووە بەتەنیا گفتوگۆیەک بکەن، کاتێک چوونەتە ئۆفیس گلەیی لێکردووە لەوەى چۆن بەنهێنى وێنەى سولەیمانى دەگرن؟، ئەوە لە دابونەریتى دیپلۆماتى شیاو نییە"، بەڵام کەسایەتییە سعودییەکە بە نیمچە گاڵتەکردنێک وەڵامی دەداتەوە "بەوەى سوپاست دەکەین کە شێوەى سولەیمانى چۆنە و، ئێستا دەگەرێنەوە نێو کەیسەکانمان و زانیاریی زیاتر لەبارەی وەردەگرین".

باڵیۆزە پێشووەکەى ڕیاز لە واشنتۆن تەنها یەک دوو نمونە ناهێنێتەوە، بەڵکو دەیان بەڵگە دەخاتەروو، بەتایبەت لەپرسى هێرشەکانى قاعیدە بۆ سعودیەو ڕادەستکردنەوەى تۆمەتبارانى کردەوە لەلایەن ئێرانەوە، بەڵام تاران لەبرى داواکراوەکان بنەماڵەکان و منداڵەکانیان ڕەوانە کرد.

زۆربەى چاودێران پێیان وایە هەردوو وڵات لەسەر ڕابەرایەتیکردنى جیهانى ئیسلامی لەجەنگدان، بەتایبەت ئێستا سەرکردایەتى شێعەکان دەکات و سعودیەش سوننەکان، بۆیە ئەستەمە بتوانرێت هەردوو پایتەخت لەچوارچێوەى ئێستایە لەسەر یەک مێز دابنیشن و کێشەکانیان بەیەکجارى چارەسەر بکەن.