تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

لە سەر کار دوورخستنی فرمێسک فەتاحی یەکلایی بوو

لە سەر کار دوورخستنی فرمێسک فەتاحی یەکلایی بوو
posted onJuly 30, 2024
noتعليق

دیوانی دادی کارگێڕیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بڕیاری دەستەی ناوەندیی هەڵبژاردنی فەرمانگەی پەروەردە سزای دوورخستنەوە لە کاری فرمێسک فەتاحی، لە مامۆستایانی پەروەردە و بارهێنانی مەریوانی پشتڕاست کردەوە.

سزای لەسەر کار دوورخرانی فرمێسک فەتاحی، مامۆستای خەڵکی مەریوان لە کارەکەی بە بڕیاری لقی ٢٩ی دیوانی دادی کارگێڕیی کۆماری ئیسلامی ئێران، یەکلایی کراوە.

شایانی باسە کە، فرمێسک فەتاحی، مانگی ڕەشەممەی ٢٧٢٢، لەلایەن دەستەی ناوەندیی هەڵبژاردنی وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە کارەکەی دوور خرابووەوە.

ئەو مامۆستایە دوای وەرگرتنی سزای دەرکرانەکەی، بە تۆمارکردنی ناڕەزایەتیی خۆی لە دیوانی دادی کارگێڕی داوای ڕاگەیشتنی دووبارە و پێداچوونەوە بە دۆسیەکەی کردبوو.