تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

بەردەوامیی كۆبوونەوەی ناڕەزایەتی ژنانی زیندانی ئێڤین بەرامبەر بە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی

بەردەوامیی كۆبوونەوەی ناڕەزایەتی ژنانی زیندانی ئێڤین بەرامبەر بە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی
posted onJuly 28, 2024
noتعليق

ئەکاونتی بەکارهێنەری نێرگس محەممەدی، چالاکوانی مافی مرۆڤ و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، ڕایگەیاند; کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی ژنانی زیندانیی سیاسی زیندانی ئێڤین لە بەرامبەر بە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی، بەردەوامە.

ئەم نامەیه باسی لەوە كردووە كە ئەو زیندانییانە لە سەعات ١٩ی شەوی شەمه، شەشی گەلاوێژ تا ڕۆژی دواتر بەردەوام دەبن لە کۆبوونەوەکەیان و ناگەڕێنەوە ژوورەوە.

لە بەشێکی ئەم دەقەدا بە جەختکردنەوە لەسەر پێویستیی یەکدەنگی و ڕێککەوتن تا ڕۆخاندنی هەمیشەیی حوکمی لەسێدارەدان، داوا لە خەڵک دەكات بە دروشمی "ئازادیی زیندانییانی سیاسی" و "نا بۆ لەسێدارەدان" یاوەری ژنە زیندانییەکانی ئێڤین بکەن.