تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

سەرکۆماری ئەمریکا خۆپێشاندان و خواستی خەڵکی ڤەنزوێلا بە فەرمى ناسی

سەرکۆماری ئەمریکا خۆپێشاندان و خواستی خەڵکی ڤەنزوێلا بە فەرمى ناسی
posted onJanuary 24, 2019
noتعليق

 

دوای ئەوەی دۆناڵد ترامپ گووتی: خوان گوایدو سەرۆکی پەڕلەمانی ڤەنزوێلا وەک سەرکۆماری کاتی ئەو وڵاتە دەناسین، نیکۆلاس مادۆرۆ سەرکۆماری ڤەنزوێلا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، پەیوەندی نێوان کاراکاس لەگەڵ واشنتۆن دەپچرێنێ و دیپلۆماتەکانی ئەمریکا ٧٢ کاتژمێریان مۆڵەت هەیە ئەو وڵاتە بە جێ بێڵن.

 

نیکۆلاس مادۆدرۆ لە کۆبوونەوەی لایەنگرانی خۆیدا گووتی: ئەمریکا بە دیاریکردنی سەرکۆمار بۆ ڤەنزوێلا تووشی هەڵەیەکی گەورە بووە.

ئاسۆشێتد پرێس بڵای کردەوە ئەوە لە کاتێکدایە کە خوان گوایدۆ داوای لە باڵیۆزخانەی هەموو وڵاتان کردووە وەڵامی قسەکانی مادۆرۆ بۆ بەجێهشتنی ئەو وڵاتە نەدەنەوە. خوان گوایدۆ ٣٥ ساڵە و ڕیبەری دژبەرانی دەوڵەتە، ڕۆژی چوارشەممە لە نێو دەیان هەزار کەس وێرای ئەوەی سوێندی بوونە سەرکۆماری خوارد، گووتی بە پشتیوانی هێزە چەکدارەکان سەرۆکۆماری کاتی ئەو وڵاتە بە دەست دەگرێت و هەڵبژاردن بەڕێوە دەبات.

خەڵکى ڤەنزوێلا دژى دیکتاتۆرى و خوازیارى ئازادین

خەڵکى ڤەنزوێلا دژى دیکتاتۆرى و خوازیارى ئازادین

دوای خۆپێشاندانی گەورەی دژبەرانی مادۆرۆ، خوان گوایدۆ خۆی وەک سەرکۆماری کاتی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند. ئەوە لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترامپ سەرکۆماری ئەمریکا کاتژمێرێک پێش ئەوە ڕایگەیاند کە خوان گوایدۆ وەک سەرکۆماری کاتی ڤەنزوێلا بە فەرمى دەناسێت. هەر لەو پێوەندییەدا مایک پەمپئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا شەوی چوارشەممە ڕایگەیاند ئەمریکا دیپلۆماتکارەکانی خۆی لە ڤەنزوێلا ناکشێنێتەوە. پەمپێۆ جەختی لەوە کردەوە ئەمریکا پێوەندی دیپلۆماتیکی خۆی لەگەڵ سەرکۆماری کاتی ڤەنزوێلا درێژە پێ دەدات. مایک پەمپئۆ لە درێژەی قسەکانیدا باسى لەوە کرد ئەمریکا گرینگی دەدات بە ویستەکانی خوان گوایدۆ و دیپلۆماتکارەکانی ئەمریکا ڤەنزوێلا بە جێ ناهێڵن.

دەوڵەتى ئەڵمان ڕایگەیاند کە پشتیوانى لە خۆپێشاندەرانى ڤەنزوێلا بە سەرۆکایەتى خوان گوایدۆ دەکات. ئەڵمان خوازیارى هەڵبژاردنێکى ئازادە لەم وڵاتە. هەواڵدەرى ئەسۆشیتدپرێس بڵاوى کردەوە کە ستیڤن سیبرت وتەبێژى ئەڵمانیا لە تویتەر نووسیویەتى: "خەڵکى ڤەنزوێلا بوێرانە بۆ ئازادى وڵاتەکەیان تێدەکۆشن". جێگەى باسە تا ئێستا هەندێک وڵاتى ئەوروپایی و ئەمریکا و کەنەدا و هەندێک وڵاتى ئەمریکاى لاتین پشتیوانییان لە خوان کردووە، بەڵام تەنیا ڕوسیە و چین و تورکیە و ئێران پشتیوانى لە نیکۆلاس مادۆرۆى دیکتاتۆرى ڤەنزوێلا دەکەن!

ڤەنزوێلاییەکان بوێرانە بۆ ئازادى تێدەکۆشن

ڤەنزوێلاییەکان بوێرانە بۆ ئازادى تێدەکۆشن

هەواڵدەرى ڕۆیتەرز بڵاوى کردەوە کە چین ڕایگەیاندووە کە دژى دەستتێوەردانى دەرەکییە لە ڤەنزوێلا و خوازیارە ئەم وڵاتە سەربەخۆیی و ئارامى خۆى بپارێزێت. کرملین ڕایگەیاندبوو کە مادۆرۆ سەرکۆمارى مەشرووعى ڤەنزوێلایە و دەستتێوەردانى دەرەکى لەو وڵاتە دژى یاسا نێودەوڵەتییەکانە. ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە تەلەفۆن پشتیوانى لە نیکۆلاس مادۆرۆى دیکتاتۆرى ڤەنزوێلا کرد و کۆمارى ئیسلامى ئێران دژى گۆڕانی دەسەڵاتە لە ڤەنزوێلا و هەواڵى شۆڕش ملیۆنى خەڵکى ئەو وڵاتە لە نێو ئێران سانسۆڕ دەکات.