تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

وەرشۆ مەکۆیەک بۆ داڕشتنی ستراتیژیی ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران

وەرشۆ مەکۆیەک بۆ داڕشتنی ستراتیژیی ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران
کۆماری ئیسلامی بە دوو شێوە چەکی گەیاندووەتە سوریە و لوبنان
posted onJanuary 24, 2019
noتعليق

 

"ژەنەڕاڵ جەک کین" جێگری پێشووی هێزە وشکانییەکانی ئەرتەشی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ فاکس نیوزدا سەبارەت بە شەڕفرۆشییەکانی ئێران لە ناوچەکە گووتی: بەو شێوەی کۆماری ئیسلامی لە سوریە دەڕوانێ لە ڕاستیدا ئەو وڵاتە بە لەنگەری ستراتژیکی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەبینێت و دەیانهەوێ پردێک لە ئێران بۆ ئێراق و سوریە و لوبنان لێ بدەن.

ژەنەڕاڵ کین لە درێژەی قسەکانیدا گووتویەتی ئێمە دەمانهەوێ نەهێڵین کۆماری ئیسلامی دەستی بەو پردە ڕابگات و چەندە هەواڵێکی خۆشە کە مانگی داهاتوو ئەمریکا و هاوپەیمانەکانمان ستراتیژی ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران لە پۆڵەندا (لهێستان) دادەڕێژن.

شایانی باسە وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا ڕۆژی دووشەممە یەکی ڕێبەندانی ساڵی ٩٧ لە بڕۆکسێل لە کاتی چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕۆژنامەنوسێکی وڵاتەکەى گووتبووی: کۆماری ئیسلامی هێندێک کار دەکات و هێندێک قسە دەکات کە لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا جێگەی نابێتەوە و دەرەنجامەکانی کۆنفڕانس کاریگەریی لە سەر ئەو کردەوانەی ئێران دەبێت.