AvaToday caption
لە بەشێكی بەیاننامەی ئەم کانوونەدا هاتووە: "هاوکات لەگەڵ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی خەڵک، سەرکوتی ڕێژیم وەها بەکار هێنرا وەک ئەوەیکە بڕیار نییە ئەوانەی دژایەتییان دەربڕیوە، لە کوشتوبڕی ڕێژیم ڕزگاریان بێت. دەسەڵات لە ماوەیەکی کورتدا زۆرێک لە خۆپیشاندەران و چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی و جیابیرانی دەسبەسەر کرد و لە پشت دەرگا داخراوەکانەوە، بەبێ ئامادەبوونی پارێزەرانی هەڵبژێردراو، بە تۆمەتی درۆ لە کەمترین ماوەدا دادگاییان کردن و یەک لە دوای یەک سزاکانیان جێبەجێ کردن.''