
AvaToday caption
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەکدا هۆشداریی داوە لە مەترسیی لەسێدارەدانی سێ خۆپیشاندەر لە ئێران. ئەم سێ کەسە بە ناوەکانی ماجید کازمی و ساڵح میرهاشمی و سەعید یەعقووبی كە لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەدا دەستبەسەر و بە ئەشکەنجە و فشار ناچار بە دانپێدانان كراون. ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی خوازیاری ڕەچاوکردنی پێوەرە نێودەوڵەتییە دادپەروەرەکان و مافەکانی مرۆڤ لە سیستەمی قەزایی ئێراندایە و هەروەها جەختی کردووەتەوە کە دەبێ لەسێدارەدانی توندوتیژانە و ناڕەوا ڕابگیرێت. هەروەها ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای کردووە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەپەلە و یەکلاکەرەوە هاوکاری و هاودەنگی نیشان بدات بۆ ڕێگریکردن لە لەسێدارەدانی ئەو سێ خۆپیشاندەرە.