تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

سەرکۆماری ئەمریکا بۆ ئێران: لێت دەدەین 

سەرکۆماری ئەمریکا بۆ ئێران: لێت دەدەین 
AvaToday caption
posted onMarch 26, 2023
noتعليق

سێنتکام ـ فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا رایگەیاند کە بە ١٠ مووشەک هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە گوندی سەوزی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا کرانە ئامانج. 

 

پێنتاگۆن لە تۆڵەی هێرشێکی رۆژێکی پێشتری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر بنکەیەکی ئەمریکی لە نزیک حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان، سێ پێگەی گرووپێکی چەکداری نزیک لە ئێرانی کردە ئامانج و لەو هێرشانەدا لانیکەم ١٤ کەس کوژراون.
 
 ▪️هەینی ٤ی خاکەلێوە، جۆ بایدن، سەرکۆماری ئەمریکا لە ئۆتاوای کەنەدا گوتی:
▫️ئەمریکا نایەوێت لەگەڵ ئێران بکەوێتە شەڕەوە.
▫️بەڵام با خۆیان بۆ ئێمە ئامادە بکەن.
▫️چونکە بە تووندی گورز دەوەشێنین تاوەکو خەڵکی خۆمان بپارێزین.
▫️ئەمریکا لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی لە بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەی تیرۆریستی لە ناوچەکە.
 ▫️ئەمریکا بۆ پاراستنی هێزەکانی لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا، بە تووندی گورز دەوەشێنێت.