AvaToday caption
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات ڕادەگەیەنێت کە رێورەسمەکانی نەورۆزی ئەمساڵ لە دەرەوەی وڵات لە چەند شوێنێک بەڕێوە دەبات.
ئەو بۆنە تایبەتییانە وەک دەرفەتێکی تر بۆ خاوەندارەتی لە خەبات و مێژوو و گەیاندنی پەیامی شۆڕشی ژینا و یەکڕیزی و تەبایی کورد بەڕێوە دەچن و دەخوازین بە بەشداریی هەراو و بەرینی دیاسپۆڕای کورد و ئێرانییەکان لەو بۆنانەدا بە جلوبەرگ و شوناسی کوردی و نەتەوەییەوە؛ بەرەوپیری ساڵی نوێی هەتاوی و ساڵی سەرکەوتنی خەبات دژی کۆماری ئیسلامی بچین.
▫️ناوەندی هاوکاری ڕادەگەیەنێت رێوڕەسمەکانی نەورۆزی ئەمساڵ لە وڵاتانی "ئاڵمان، سوێد و ئەمریکا" تایبەتیتر بەڕێوە دەچن.