تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

لەقاودانی بەشێکی دیکە لە گەندەڵییەکانی بانکی ئایندە

لەقاودانی بەشێکی دیکە لە گەندەڵییەکانی بانکی ئایندە
بانکی ئایندە سەرمایەی سەرمایەدانەران بە بیانووی پڕۆژەی ئێران ماڵ ڕادەگوێزێت
posted onJanuary 19, 2019
noتعليق


پێوەندی نێوان عەلی ئەنساری و یەکێک لە مەعشوقەکانی لەگەڵ مەسعود زەند و لە نێوچوونی ٢٠٠ میلیۆن دەرهەم لە سەرمایەی سەرمایەدانەرانی بانکی ئایندە تەنیا لە یەک حاڵەتی گەندەڵیدا.

 

فەڕشاد" مەسعود" زەندی هەڵگڕی ناسنامەی ئێرانی ئیسپانیاییە و دامەزرێنەری بونیادی ئاتمان لە ئیسپانیایە کە تەنیا یەک چالاکی هەبووە ئەویش بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسێک لەژێر ناوی "هاوپەیمانی شارستانییەکان" بە هاوکاری لەگەڵ محەمەد خاتەمی سەرکۆماری پێشووی ئێران. لە ڕاستیدا زەندی خاوەنی کۆمپانیای "ئێستار پێترۆلیۆمە".

بنکەی ناوەندی پێتڕۆلیۆم لە مادریدە بەڵام لە لۆکزامبورگ تۆمار کراوە. عەلی ئەنساری ٢٠٠ میلیۆن دەرهەمی داوە بە فەڕشاد زەندی بۆ ئەوەی بەڵگەنامەی ئیزن پێدان بۆ عەلی ئەنساری لە پڕۆژەی دەرهێنانی نەوت کە زەندی ناچار بوو ئیزنی دەرهێنانەکەی لە ڕێگەی پێوەندییەکانی لەگەڵ پائۆل ماڵۆنگ سەرۆکی سوپاى سودانی باشوور لە ناوچەیەک بە درێژایی ٤٥ هەزار کیلۆمیتری چوار گۆشە وەربگرێت بۆ سەرمایەدانان.

عەلی ئەنساری ئەو ٢٠٠ میلیۆن دینارەی لە ڕێگەی کۆمپانیاکانی خۆی و لە ژێر ناوی هاوکاری بۆ درووستکردنی پڕۆژەی ئێران ماڵ لە بانکی ئایندە هەڵگڕتووە و دواتر لە ڕێگەی نووسینگەی ئاریا بۆ دوبەی و بە ژمارەی حیسابی کۆمپانیای " Maryland International FZEبەڕیکردووە.

ئەو کارەی لە ژێر ناوی سەرمایەدانان بۆ درووست کردنی هۆتێل ئەنجام داوە و دواتر ئەو پوڵە لە ڕێگەی کۆمپانیایMarylandبە کۆمپانیای golden phone energy ILC کە ئەویش لە ژێرەوە ئی عەلی ئەنساری و مەعشوقە پێشووەکەی سپیدە سفەت زادەیە تێ کراوە ودواتر لەو کۆمپانیاییەوە بۆ کۆمپانیای نەوتی ئێستار پێترۆلیۆم کە خاوەنەکەی فەڕشاد زەندییە تێ کراوە.

عەلی ئەنساری لە بانکی سەرمایەی ئایندە ویلایەکی بە بڕی ٣٨ میلیۆن دەرهەم و بە ژومارەی C39 لە ناوچەی پاڵمی دووبەی بۆ مەعشوقەکەی پێشووی سپیدە سفەت زادە کڕیوە.

فەڕشاد زەندی نەیتوانیوە پڕۆژەی دەرهێنانی نەوتی سودانی باشوور بگەینێتە بواری دەرهێنان و تەنیا توانیویەتی پاسپۆڕتێکی ئیسپانیایی بۆ برا چکۆلەکەی عەلی ئەنساری واتە موڕتەزا ئەنساری وەربگرێت و خۆی بواردووە لە گەڕاندنەوەی ٢٠٠ میلیۆن دینارەکەی عەلی ئەنساری.  ئێستا عەلی ئەنساری لە دادگای جەبەل عەلی دووبەی سکاڵای لەسەر فەڕشاد زەندی و سپیدە سفەت زادە تۆمار کردووە بۆ گەڕاندنەوەی ٢٠٠ میلیۆن دەرهەمەکە.

ئەو بەڵگانەی لە خوارێ دەیانبینن لە لایەن دادگای دووبەی بڵاو کراوەتەوە و کەسانێک کە دەستیان بە دادوەرەکانی دووبەی ڕادەگات دەتوانن ڕاستی و درووستی ئەو بەڵگەیە تاقی بکەنەوە:

آواتودی: افشای بخش دیگری از انتقال سرمایە سپردەگذاران بانک آیندە بە بهانە پروژە ایران مال

آواتودی: افشای بخش دیگری از انتقال سرمایە سپردەگذاران بانک آیندە بە بهانە پروژە ایران مال

فرشاد (مسعود) زندی تابعیت دوگانه ایرانی- اسپانیایی دارد. او مؤسس بنیاد "آتمان " در اسپانیا است