AvaToday caption
باربارا ڤێدوارد، نوێنەری بەریتانیا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی، لە دانیشتنی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە ئاماژەدان بە نزیکبوونەوە لە یەکەمین ساڵوەگەڕی هێرشی سەربازیی ڕووسیە بۆ سەر ئۆکراین گووتی: ڕووسیە بە هاوکاریی ڕێژیمی ئێران و بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی "شاهد ١٢٦ـی ئەو ڕێژیمە، هێرش دەکاتە سەر ئۆکراین.