تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

ساردى ئەوروپا بەرامبەر ئێران کۆماری ئیسلامی توشی شڵەژان کردووە

ساردى ئەوروپا بەرامبەر ئێران کۆماری ئیسلامی توشی شڵەژان کردووە
posted onJanuary 13, 2019
noتعليق

 

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران کە وا بڕیاڕە ئەوڕۆ هاوڕێ لەگەڵ شاندێکی بازرگانی و ماڵی وڵاتەکەی سەردانی بەغدا بکات، لە سەفەری خۆی بۆ هیند ڕایگەیاندبوو ئەوان چاوەڕوانی ئەوروپا نابن و پێوەندی خۆیان لەگەڵ هاوبەشە سونەتییەکانیان بەهێز دەکەن.

 

بە گووتەی زەریف، ئامانجی لەم سەفەرەی بۆ عێراق، بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێرانە و بۆ ئەو مەبەستەش هاوکات لەگەڵ سەفەری ناوبراو سێ پێشانگای بازرگانی لە بەغدا و کەربەلا و سلێمانى دەکرێتەوە.

دوای هاتنەدەرەوەی ئەمریکا لە بەرجام و نەبوونی هەوڵێکی جددی لە لایەن وڵاتانی ئەوروپایی بۆ بنیادنانی پڕۆژەی ناسراو بە "سازوکاری تایبەت" کە ئامانجی درێژەدان بە کاری ماڵییە لەگەڵ ئێران، لە دەرەوە سیستەمی نێودەوڵەتی ماڵی دونیا ناسراو بە "سوئیفت"، کۆماری ئیسلامی بۆ کەمکردنەوەی ئەو گوشارە ئابورییەی لەسەریەتی پەنای بۆ پتەوکردنی پێوەندییە ئابورییەکانی لەگەڵ وڵاتانی درواسیێ و بە تایبەتی عێراق هێناوە.

زەریف کە وابڕیارە ئەوڕۆ بگاتە بەغدا، لە سەفەری پێشووی خۆی بۆ وڵاتی هیند ڕایگەیاندبوو کۆماری ئیسلامی چی دیکە چاوەڕوانی یەکیەتی ئەوروپا نابێ و پێوەندییە ئابورییەکانی لەگەڵ هاوبەشە سوننەتییەکانی پتەوتر دەکات. بە پێی ڕاپۆڕتی لێکدانەوەی بازرگانی کۆماری ئیسلامی لە بەغدا، هەناردەی ڕۆژانەی ئێران بۆ عێراق بە شێوەی نێونجی ٢٠ میلیۆن دۆلارە.

بە پێی راپۆڕتێکی دیکە کە هەواڵدەری ئیرنا بڵاوی کردووەتەوە قەبارەی بازرگانی نێوان عێراق و ئێران ئێستا ١٣ ملیار دۆلارە کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی هەوڵ دەدەن ئەو ڕێژەیە بۆ ٢٠ ملیار دۆلار لە ساڵێکدا بەرز بکەنەوە.

هەر لەو پێوەندییەدا ساڵی ڕابڕدوو کۆماری ئیسلامی زیاتر لە ٢٠ پێشانگای تایبەتی لە بوارەکانی کیف(جانتا) و کەوش، فەرشی ماشێنی و دەستچن، بیناسازى، وزەخانە و ئیلیکتڕۆنیک، بەرد و پێداویستی هۆتێلداری و نەخۆشخانەکان لە عێراق کردووەتەوە.