تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

بەیاننامەى ٣ وڵاتى ئەوروپى: بەرنامە ئەتۆمییەکەى کۆمارى ئیسلامى گەیشتووەتە ئاستێکى مەترسیدار

بەیاننامەى سێ وڵاتى ئەوروپى: پرسى ئەتۆمییەکەى ئێران گەیشتووەتە ئاستێکى مەترسیدار
AvaToday caption
posted onJune 8, 2022
noتعليق

🌐  ئاڤاتودەی

سێ وڵاتی ئه‌ندامی ئه‌ورووپا، دواى خستنەڕووى بڕیارنامەى ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی ‌دژی به‌رنامه‌ ناوکیەکەی کۆماری ئیسلامی، به‌یاننامه‌یه‌کی هاوبه‌شیان له‌ سەر هه‌نگاوەکانى ڕژێم و مه‌ترسی لاوازبوونی سیسته‌می جیهانی بۆ نه‌هێشتنی چه‌کى ناوکى بڵاو کردەوە.

 

لە بەیاننامەکەى وڵاتانى فەرەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا هاتووە: زیادبوونى مەترسیی ماددە پیتێنراوەکان، بە تایبەت یۆرانیۆمی پیتێنراوی بەرز تا ٦٠٪ و یۆرانیۆمی پیتێنراو تا ٢٠٪، هۆکاری نیگەرانییەکانی ئێمەیە و ئەمەش وا دەکات کۆماری ئیسلامی ئەو کاتەى دەست کەوێت کە بۆ دروستکردنى چەکى ئەتۆمى پێویستییەتى.

لە بەیاننامەکەدا ئەم سێ وڵاتە گوتوویانە: ئێمە زۆر نیگەرانین لە بەردەوامی پێشکەوتنی بەرنامەی ئەتۆمی کە لەلایەن بەڕێوەبەری گشتییەوە باسى کراوە. پرسى بەرنامەى ئەتۆمى کۆماری ئیسلامی کە ماوەی سێ ساڵە لە چوارچێوەى بەرجام ململانێى لەسەرە، ئێستا ئەو بەرنامە ئەتۆمییە لە جاران پێشکەوتووترە و هەر ئەمەش بووەتە هەڕەشە لە سەر ئاسایشی نێودەوڵەتی و مەترسى لاوازکردنی پرسى نەهێشتنی چەکى ئەتۆمیشى بەدواوەیە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: زیادبوونى مەترسیی ماددە پیتێنراوەکان، بە تایبەت یۆرانیۆمی پیتێنراوی بەرز تا ٦٠٪ و یۆرانیۆمی پیتێنراو تا ٢٠٪، هۆکاری نیگەرانییەکانی ئێمەیە و ئەمەش وا دەکات کۆماری ئیسلامی ئەو کاتەى دەست کەوێت کە بۆ دروستکردنى چەکى ئەتۆمى پێویستییەتى و بێمتمانەییش زیاتر بووە و بەشێک لەم یەدەگانە بە ئامانجەوە دەوڵەمەند کراون و بووەتە هۆى تیشکدانەوە کە ئەم بابەتەش بووەتە هۆى ئاڵۆزبوونى گەڕانەوە بۆ بەرجام. هیچ کام لەم چالاکییانە پاساوێکی مەدەنی ڕەوایان لە ئێران نییە.

بەپێی بەیاننامەکە پێشڕەویی بەرنامە ناوەکییەکەی کۆماری ئیسلامی تەنیا مەترسیدار و نایاسایی نییە، بەڵکو مەترسی شکاندنی ئەو ڕێککەوتنەشیان هەیە کە بۆ زیندووکردنەوەی بەرجامیش داماننابوو. به‌رده‌وامی لێكۆڵینه‌وه‌ و په‌ره‌پێدان و به‌كارهێنانی به‌ربڵاوی سانترفیوژە‌ پێشكه‌وتووه‌كان، تواناكانی پیتاندنی یۆرانیۆمیان لە لایەن كۆماری ئیسلامییەوە بەرزتر کردووتەوە. ئێستا کۆماری ئیسلامی بە زیاتر لە دوو هەزار سانترفیۆژی پێشکەوتووی بەهێز و دەوڵەمەندى هەیە کە دەتوانرێت چەندین جار خێراتر لەو مۆدێلە دەوڵەمەند بکرێت کە لە سەردەمی بەرجام ڕێگەی پێ دراوە. تا كۆماری ئیسلامی زیاتر برەو بدات و زیانیارى کۆ بکاتەوە، گەڕانەوە بۆ بەرجەم قورستر دەبێت.

پێشتریش یەکێتی ئەوروپا لە بەیاننامەیەکدا بۆ دەستەی پارێزگارانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، ئێوارەی سێشەممە ١٧ی حوزەیران، پابەندبوونی خۆی بە جێبەجێکردنی تەواو و کاریگەرانەی دەستەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی و پشتیوانی بەردەوامی دووپات کردبووەوە. لە بەیاننامەکەى ئەم سێ وڵاتەدا هاتووە: "یەکێتی ئەوروپا پابەندبوونی پتەوی خۆی و پشتیوانی بەردەوامی خۆی بۆ جێبەجێکردنی تەواو و کاریگەرانەی دەستەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دووپات دەکاتەوە و بڕیاری داوە بەردەوام بێت لە کارکردن لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی ئەم ڕێککەوتنە کە بۆ بنیاتنانى جیهانی NPT زۆر گرنگە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە: یەکێتی ئەوروپا پشتگیری لە هەوڵە دیپلۆماسییە چڕەکانی کۆمیسیۆنی هاوبەشی دەستەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی و پەیوەندییەکانی نوێنەری باڵای یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ سەرجەم هاوبەشەکانى دەکات بۆ گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ دەستەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی و دەستپێکردنەوەی جێبەجێکردنی تەواوەتی سەرجەم ڕێککەوتنەکانى ئەم ئاژانسە و بردنەسەرى بەڵێنەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی.

لە بڕگەیەکی دیکەی بەیاننامەکە هاتووە: جگە لە جێبەجێکردنی تەواو و بردنەسەرى بەڵێنەکانی پەیوەست بە پرسى ئەتۆمی لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە، هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانی پەیوەست بە بەرنامەی ئەتۆمی، جەوهەری ڕێککەوتنە لەمبارەیەوە. یەکێتی ئەوروپا بە تەواوی پابەند بووە بە ئەرکەکانی، یەکێتی ئەوروپا زۆر نیگەرانە لەوەی کە کۆماری ئیسلامی وێڕای دانوستان بۆ گەڕانەوە بۆ جێبەجێکردنی تەواوەتی دەستەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، کۆمەڵێک کردەوەی گرتووە تەبەر کە پێچەوانەی دەستەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمییە و لێکەوتەی ترسناکى لێ دەکەوێتەوە.

بەپێی بەیاننامەکە ئەم ڕێکارانەی کە گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتن قورس دەکەن بریتین لە:

ـ بەردەوامی کەڵەکەبوونی یۆرانیۆمی پیتێنراو، کە لە ڕووی بڕ و ئاستەوە زۆر لە سنوورەکانی دیاریکراوی زیاترە، کەڵەکەبوونی بڕێکی مەترسیدار لە ماددە ئەتۆمییە پیتێنراوەکانی بە ڕێژەى ٢٠% و ٦٠%، کە نیگەرانییەکان لەسەر دەردانی گازی ژەهراوی دروست دەکات.

ـ بەردەوامبوون لە دانان و ڕێکخستن و کۆکردنەوەی یۆرانیۆم بە IR-1 و سانترفیۆژی پێشکەوتوو.