تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

منداڵانى تیرۆریستەکانى داعش لە کەمپى هول دۆخیان زۆر خراپە

منداڵانى تیرۆریستەکانى داعش لە کەمپى هول دۆخیان زۆر خراپە
AvaToday caption
posted onApril 6, 2022
noتعليق

🌐  ئاڤاتودەی

کەمپى هول کەوتووەتە ڕۆژهەڵاتى شارى حەسەکەى ڕۆژئاواى کوردستان و تیایدا ژنان و منداڵانى تیرۆریستانى داعشى لێ کۆ کراوەتەوە.

 

ڕێکخراوى "Save the Children" هۆشدارى دابوو کە منداڵانى ئەندامانى داعش، لەو ئۆردووگایە دۆخێکى زۆر مەترسیداریان هەیە و ژینگەگەى نە لەبارە بۆ پەروەردەکردنى منداڵان و نە ئەمنیشە لە بوارى پاراستنى گیانییەوە و سەربارى هەموو ئەمانەیش ئەم منداڵانە بە شێوەیەکى توندئاژۆیانە گەورە دەبن و ماوەیەکى دیکە چیتر ناتوانرێت مندڵان لە بازنەى توندوتیژى و نائەمنى و توندئاژۆیی دەربهێنرێن.

لە کەمپى هول، نزیکەى ٥٦ هەزار کەس دەژین کە ٣٦ هەزاریان لە بن تەمەنى ١٨ ساڵیدان. ژن و منداڵەکانى ئەم کەمپە زۆرینەیان خەڵکى وڵاتانى دیکە و ئەوروپین، بەڵام ئەو وڵاتانە تا ئێستا هەوڵى گەڕاندنەوەى ئەو ژن و منداڵانەیان نەداوە.

لەو کەمپەیدا سەرەڕاى ئەوەى ژنە داعشییەکان نزیکەى دوو ساڵە لەوێ هێڵدراونەتەوەو دوورن و لە مێردەکانیان، کەچى زۆریان منداڵى بچووک و یەکساڵەیان هەیە و یا دووگیانن، چەندین ڕۆژنامەنووس کە لەم بارەوە پرسیاریان کردوو، ژنەکان وەڵامیان داونەتەوە کە "ئەمە دیارى خوایە و ئێمە دەمانەوێت دەوڵەتى خۆمان دروست بکەین"، لە لایەکى ترەوە ئاشکرا بووە کە ژنەکانى نێو کەمپەکە بە شێوەى تایبەتى خۆیان و گوایا لەسەر شەرع بە زۆرى هاوسەرگیرى لەگەڵ مێرمنداڵە ١٤ و ١٥ و ١٦ ساڵەکانى نێو کەمپەکە دەکەن بۆ ئەوەى منداڵ بخەنە و ژمارەیان زۆر بکەن.

شایەنى باسە کەمپى هول، ٤٥ کیلۆمەتر لە شارى حەسەکەى رۆژئاواى کوردستان دوورە و لە ٩ بەش پێک هاتووە کە لە ٨ بەشى کەمپەکە پەنابەر و کۆچبەرانى عیراقى و سورى تێدان، بەشێکى کەمپەکەش تایبەت کراوە بە خێزانانى چەکدارانى داعش، لەو بەشەش ٢٦٢٥ خێزانى داعشى هەن کە ژمارەیان ٨٩٦٥ کەسن.