ڕۆژى هەینى، هێزەکانى ئەمریکا به چه‌ك و جلوبەرگی سه‌ربازییه‌وه له ناو بازاڕی موتەنەبی ناوەڕاستی به‌غدای پایته‌ختی عێراق سووڕانەوە و ئەمەیش كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی لێكهوتهوه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنەی ئۆستن ڕینفۆرد ژەنەڕاڵى ئه‌مریكی له‌گه‌ڵ گرووپێك له سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیدا كه ڕۆژی هه‌یینی له شه‌قامی موته‌نه‌بی به‌غدا له‌گه‌ڵ هاووڵاتیان و خواردنەوەى چایی لە كافتریا و كتێبفرۆشییەکانى ئەو شەقامە، کاردانەوەى جیاوازى لێ کەوتەوە و هەر ئەمەیش بوو کە میدیا عێراقییەکان بە بەربڵاوى بڵاویان لێ کردەوە و شڕۆڤەیان بۆى کرد.
بەشێک لە شڕۆڤەکارانى سیاسى دەڵێن "ئەم هەنگاوە زیرەکانەیە لە هەنگاوەکانى دۆناڵد ترامپ دەچێت کە لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر ئەنجامى دەدات".
ڕۆژنامەنووسێکى سیاسیش لەم بارەوە باسى لەوە کرد کە "دۆناڵد ترامپى سەرکۆمارى ئەمریکا لە تویتەر و بە تویتە لەناکاوەکانى خەریکى گێڕانى دونیایە بەتایبەت ئێران کە بە نەیارى پلەیەکى ئەمریکا هەژمار دەکرێت و ئەم هەنگاوە سەربازییەى سەربازەکانى ئەمریکا لە نێو بەغدا و پاش بڕیارى کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لە سوریە و هێنانیان بۆ هەولێر و ئەنبار، هاوشێوەى تویتەکانى سەرۆکەکەیانە کە دەیانهەوێت بڵێن ئێمە بەهێزەوە لە عێراق ئامادە دەبین و لەگەڵ خەڵک تێکەڵ دەبین و دەستى ئێران لە عێراق دەبڕین".
تێکەڵبوونى سەربازە ئەمریکییەکان لەگەڵ خەڵک لە نێو بازاڕى مەتەنەبی، "نەیارەکانى ئەمریکا و یارەکانى ئێران"ـى هێنایە دەنگ. حەمەدڵا رکابی گوتەبێژی فراکسیۆنی سائیروون کە موقته‌دا سه‌درى بزووتنه‌وه‌ی سه‌در سەرۆکایەتى دەکات و لە ئێران خوێندوویەتى، بەیاننامەیەکى بڵاو کردەوە کە لە بەشێکى بەیاننامەکەدا هاتووە "ئه‌و ڕەوشه بەرەنگاربوونه‌وه‌ی ئیرادەی گه‌لی عێراقه و پێشێلکارییەکی نوێی سەرەوەری عێراقە. ئیداره‌ی ئه‌مریكا به‌و ھەڵسوکەوته خراپە ڕووی ناشیرینی ده‌رخست و ھەموو یاسا نێودەوڵەتییەکانی پێشێل كرد و پێویستە حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق بهرپرسیاریەتییەکانی خۆى جێبەجێ بکات و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌و باره‌یه‌وه بۆ ڕای گشتیی بڵاو بكاته‌وه".
عهبدولڕەحیم ئه‌لوه‌یزی، سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانی فه‌تح بە سەرۆکایەتى هادی عامری گوتى "ئه‌مه‌ریكییه‌كان په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و فه‌رمانده سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانی عێراق قۆستووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به شاری به‌غدای پایته‌ختدا بسووڕێنەوە و بڵاو ببنەوە، دوایین گه‌ڕانی ئه‌مه‌ریكییه‌كان به شه‌قامی موته‌نه‌بی شاره‌كه‌دا چه‌ندین په‌یامی جیاجیای له خۆگرتووه".
هەروەها عهبدولڕەحیم ئه‌لوه‌یزی گوتووشیەتى کە "ئەم مانۆڕە سەربازییەى سوپای ئه‌مه‌ریكا له ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا، په‌یامێكی ڕوونه بۆ وڵاتانی دراوسێ و ده‌یانه‌وێت بڵێن هه‌ر چه‌نده له سووریا ده‌كشێینه‌وه به‌ڵام لێره ده‌مێنینه‌وه" و پەیامى دووەمیشى هەمان ئەو قسەیەى دۆناڵد ترامپى سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایە کە لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکاندا دەڵێت "ئێمە بە پارەى خۆمان لە ناوچەکە بەرگرى لە وڵاتان ناکەین"، بۆیە مانۆڕەکە وەک هەڕەشەیەک لەقەڵەم دەدرێت دژى وڵاتانی ناوچه‌كه و كه‌نداو تا پارە بده‌نه ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداریان نه‌بێت.
ئه‌لوه‌یزی گوتووشیەتى: سوپای ئه‌مه‌ریكا ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌یان قۆستووه‌ته‌وه كه له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان هه‌یانه، به‌تایبه‌تی له رێگه‌ی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش و ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی دژی داعش، به‌و رێگایه‌ش هێزه‌كانیان به شاری به‌غدادا بڵاو كردووه‌ته‌وه.
مەبەستى عەلدولڕەحیم لە پەیوەندى ئەمریکییەکان لەگەڵ فەرماندە عێراقییەکان جەلیل ڕوبەیعی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبه‌شه‌کانی بەغدایە کە لەگەڵ ئەمریکییەکان لە شەقامى موتەنەبی هاوبەشى ئەو وێنەگرتنە بووە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە خودى باڵیۆزى کۆمارى ئیسلامى لە عێراق لە کۆتاییەکانى مانگى ١٢ى ٢٠١٨ى زایینى لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنووسیدا گوتى "ئێران هیچ ڕاوێژکار و سەربازێکمان لە عێراق نەماوە" و شڕۆڤەکارانى سیاسى دەڵێن ئەم نەرمینواندن و پاکانەکردنەى ئێران بۆ ئەوە بووە کە بە ئەمریکا بڵێت "ئێمە چیتر بەو پانتاییە فراوانە لە عێراقدا نین و با تێکهەڵچوونمان نەبێت".
بەڵام بەشێک لە سیاسییە لۆجیکییەکانى عێراقیش پێیان وایە کە هێشتا دۆخى عێراق لەبار نییە بۆ ئەوەى ئەمریکییەکان بە تەواوى جێى به‌ڵێن و ئەگەر دووبارە سەرهەڵدانەوەى داعش لە عێراق هەیە و لە نێو خودى سەرکردە و سیاسییە عێراقییەکانیش کێشەى گەورە هەیە و ناسنامەی بەشێکى زۆریان لەکەدارە بەوەى نێزیکایەتییان لەگەڵ دەسەڵاتەکەى تاران هەیە.
هیشام ئه‌لهاشمى کارناسى سەربازى و گرووپه تیرۆریستییەکان پێى وایە کە "مەترسى شانه نوستووه‌كانى ڕێکخراوى تیرۆریستى داعش هەیە بەوەى کە زیندوو ببنەوە و دەست لە عێراق بوەشێننەوە و کار لەسەر دروستکردنەوەى خهلافهتەکەیان بکەنەوە".
شایەنى باسە ئه‌مریكا له عێراق پێنج هه‌زار سه‌ربازی هه‌یه و بە پێى یاسا سەربازگەیەکى تایبەتى نییە بە خۆى و وەک لە شڕۆڤەیەکى ڕۆژنامەى عەرەبدا هاتووە "ئەم هۆکارەیش بۆ زیرەکى ئەمریکییەکان دەگەڕێتەوە، چونکە تێکەڵبوونیان لەگەڵ سوپاى عێراقى وا دەکات کە لە ئەگەرى هەر هێرشێکى میلیشیایی، هێرشکەرەکان بە یاخى هەژمار بکرێن و ئەودەم بە پێى یاسا بتوانرێت سەرکوت بکرێن" و ئەم ڕۆژنامەیە باسى لەوەش کردووە کە "ئێران بەم هەنگاوە زیرەکانەیەى ئێران تواناى ئەوەى نابێت هیچ مۆرەیەکى دەستى خۆى لە نێو عێراقدا ڕووبەڕووى بکاتەوە و بەمەیش دەستى دەبەسترێت".
ئه‌مریكا لە ساڵی ٢٠٠٣دا زایینى توانى دەسەڵاتەکەى ڕێژیمى بەعس بە سەرۆکایەتى سەدام حوسەین بڕووخێنێت و بەمەیش نۆ بنكه‌ی سه‌ربازی دیاریکراوى دانا و دواتر لە ساڵی ٢٠١١دا له عێراق كشایه‌وه و ئێستا پاش بڕیارى کشانەوەشى لە سوریا، بڕیار دراوە کە سەربازەکانى لەو وڵاتە بگوازێتەوە بۆ هەردوو شارى هەولێر لە هەرێمى کوردستان و ئەنبار لە حکومەتى ناوەندى.