تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

عەلى باباجان: چارەسەرى پرسى کورد لە نێو پەرلەمانى تورکیا بێ سوودە و دەوڵەت خۆى بەشێکە لەو پرسە

عەلى باباجان: چارەسەرى پرسى کورد لە نێو پەرلەمان بێ سوودە و دەوڵەتى ئێستا تورکیا خۆى بەشێکە لەو پرسە
AvaToday caption
posted onOctober 11, 2021
noتعليق

عەلى باباجان لە مەراسیمى کردنەوەى ئۆفیسى نوێى حیزبەکەى حیزبی دیموکراسى و پێشکەوتن (DEVA)، باسى پرسى کوردى کرد و گوتى "حکومەتى تورکیە خۆى بەشێکە لە پرسى کورد و گفتوگۆکردن لەگەڵ پەرلەمانى تورکیە لەسەر چارەسەرى کێشەى کوردە بێ سوودە".

 

عەلى باباجان وەک کاردانەوەیەک لە نەبوونى خزمەتگوزارى بە زمانى کوردى لە پەرلەمانى تورکیە، گوتى ڕەفتارگەلی ڕەگەزپەرەستانە لە تورکیەن هەن. عەلى باباجان لە مەراسیمەکە کە لە سنیورت بەشدار بوو، باسى لەوە کرد کە زمانى کوردى زمانى ملیۆنان کەسە لە تورکیە و "ئەوان (حیزبی دەسەڵاتدار) دەڵێن شتێک نییە بە ناوى کێشەى کورد، ئێوە ناوى ئەم ڕەفتارە چ لێ دەنێن؟ ئێمە لە حەوتووى ڕابردوو لە چالاکییەکانى پەرلەمان بینیمان کە پرسى کورد چییە و چ نییە! ئەمە ئایدۆلۆژیایەکى ڕەگەزپەرەستانەیە و دەبێت بگۆڕدرێت. ناوى ئەم پرسە، پرسى کوردە".

باباجان لە درێژەى قسەکانیدا گوتى: "زمانى کوردى مافى ڕەواى ئەم خەڵکەیە و نابێت گفتوگۆ و ڕێککەوتنى لەسەر بکرێت. ئەرکى دەوڵەت بەفەرمیناساندنى هەموو ئەم مافەیە. ئێمە پرسى کورد دەبینین و دەیناسین و دەزانین کە ڕێگەچارەسەرەکەى لە ڕێگەى سیاسەتەیلى مەرشووع و دیموکراتیکەوە دەبێت. خۆزیا پەرلەمان توانیباى ئەم پرسە چارەسەر بکات، بەڵام چاوەڕوانییەکانى ڕێگەچارە لە پەرلەمانى ئێستا بێسوودە. نها حکومەت خۆى بەشێکە لەم پرسە، سەرچاوەى دروستبوونى پرسەکەیە".

جێگەى باسە لە حەوتووى ڕابردوو بوارى وەرگێڕان و خزمەتگوزراى بە چوار زمانى ئینگلیزى و فەڕەنسى و ڕوسی و عەرەبی لە پەرلەمانى تورکیا فەراهەم کرا، ئەمە لە کاتێکدا بوو کە زمانى کوردى وەک زمانى زیاتر لە ٢٠ ملیۆن کەس کە هاووڵاتى ئەو وڵاتەن، یاساغە.