تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

کورد کەسایەتیەکى دیکەى لەدەست دا

posted onAugust 10, 2021
noتعليق

بەهۆى تووشبوونى بەپەتاى کۆڤید ١٩، پرۆفیسۆر کینیاز میرەزوییڤ، یەکێک لەکەسایەتیە کوردەکانى ئاسیاى ناوەڕاست و هاوبەشى گرنگى پەیمانگەى کورد لەپاریس لەشارى ئەلماتاى کازاخستان لەتەمەنى ٧٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.


میرەزوییڤ لە گووندی زینگی باساری ئەرمێنیا لەدایکبووەو، خوێندنى لەیەریڤان تەواو کردووەو، دواتر لەزانکۆی لینینگراد ( سانت پیتەربۆرگ ئێستا)، دکتۆراى لەفیقى زمان خوێندووەو، پسپۆڕییەکەشى لەسەر پەیوەندییە ئەدەبیاتی کوردی – ئازەری بووەو، تاساڵى ١٩٩٠ بەرێوەبەرى بەشى زمانەکانى رۆژهەڵانى ناوین بووە لەزانکۆى یەریڤان.
لەنەوەتەکانى سەدەى رابردوو بەهۆى شەڕو پێکدادانى نێوان ئەرمینیاو ئازەرباینجاو، زیادبوونى هەڕەشە بەسەر زۆربەى پێکهاتەى هەردوو وڵات و، گواستنەوەى شەڕەکەش بۆ شەڕى ئایینى نێوان موسڵمان و کریستیانەکان، میرەزوییڤ ناچار دەکرێت یەریڤان جێبهێڵێت و، روو لە ئەلما ئاتا بکات.
لەو شەڕە تەنها کوردە ئێزدییەکان رێگەیان پێدرا لەئەرمینیا بمێننەوە.
پاش کۆچکردنى ئەو پرۆفیسۆرە، توانى لەگەڵ ئەکادیمیستى کورد نادر نادرۆڤ، مامۆستاى کیمیاى پیترۆل و نزیک لەنزارباییف، گەورەترین ناوەندی تاراوگەى کورد دروست دەکەن و، هاوکات دەبێتە جێگرى سەرۆکى زانکۆى ئەلما ئاتا.
دواتر دەبێتە وەرگێری فەرمیی نزارباییف، بۆ ئەنجامدانى وەڕگێرانى زمانی رووسی و تورکی.
کینیاز میرەزوییڤ، جگە لەپسپۆرییە ئەکادیمییەکە، چەندین چالاکی لەبوارى بەرگرى لەزمان وکلتووری کوردی کردوەو، ڕاستەوخۆش خوولى فێربوونى بۆ مناڵانى کورد کردۆتەوەو، سەرۆکایەتى چەندین رێکخراوی لەو بوارەش بەدەست هێناوە.
لەساڵیادی ریفراندۆمەکەى هەرێمى کوردستانیش، سەردانى هەولێری کردووەو، لەنزیکەوە کۆبوونەوەى لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى حکومەتى ئەو هەرێمە ئەنجامداوە.