تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

کێبەڕکێی فریودەرانەى بەکرێگیراوەکانى خامنەیی بۆ سەرکۆماری  

کێبەڕکێی فریودەرانەى بەکرێگیراوەکانى خامنەیی بۆ سەرکۆماری  
AvaToday caption
posted onMay 16, 2021
noتعليق

ناونووسی پالێوراوانی سەرۆککۆماری لە سێزدەیەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری لە  پێنج ڕۆژی پێشەوە دەستی پێکردبوو، کۆتایی پێهات

 

ئەنجومەنی چاودێری (شورای نگهبان) لە ڕۆژی ۲۶ی گۆڵانی ساڵی۱۴۰۰ی هەتاوی، ئەوپەڕی ۱۰ ڕۆژ دەرفەتیان  هەیە هەتاکو پالێوراوانی کۆتایی ڕابگەیەنن. ڕۆژی ڕاگەیاندنی پێڕستی کوتایی پالێوراوانی کۆماری ئیسلامی ڕۆژی ٢٨ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوییە.

زۆربەی ئەم پالێوراوانە وەکوو فەرماندەی پێشووی سوپای پاسداران یا ناوەندەکانی دیکەی خامنەیی،  ئەزموونی تاڵانکردن و سەرکۆتی خەڵکییان لە کارنامەکەیاندا هەیانە، یا نوێنەرانی پەرلەمان و وەزیری خراپترین دەوڵەتەکانی مێژووی کۆماری ئیسلامی بوونە.

ژمارەیەک لەو کەسانە کە بە خرابی ناویان زڕاوەتەوە و خۆیان بۆ هەڵبژاردنەکان ئامادە کردووە بریتین لە:

سەعید محەمەد: سەرتیپی دووەمی سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی، فەرماندەی پێشووی قەرارگای ئابووری سوپای خاتم الأنبياء

حوسێن دێهقان:سەرتیپی سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی، وەزیری پێشووی بەرگری و ڕاوێژکاری هەنووکەیی چەکداری خامنەیی

محەمەدحوسێن نامی: سەرتیپی هێزی زەوینی ئەرتەش، وەزیری پەیوەندییەکان لە دەورەی سەرۆککۆماری ئەحمەدی نەژاد

ڕۆستەم قاسمی: سەرتیپی سوپای پاسداران، وەزیری نەوت لە دەوڵەتی ئەحمەدی نەژاد، فەرماندەی پێشووی قەرارگای دروستکردنی (سازندگی خاتم‌الانبیا) سوپا و یاریدەدەری هەنووکەیی ئابووری  فەیلەقی قودس لقی دەرەوەی سوپای پاسداران

مەحمود ئەحمەدی نەژاد: سەرۆککۆماری پێشوو و ئەندامی هەنووکەیی ڕێکخراوی خەیری نیزام (مجمع تشخیص مصلحت نظام)

سادق خەلیلیان:وەزیری کشتوکاڵ لە دەوڵەتی ئەحمەدی‌نەژاد

محەمەد عەباسی: وەزیری وەرزش و لاوانی دەوڵەتی ئەحمەدی‌نەژاد

ئەمیرحوسێن قازی‌زاده: نوێنەری سەرۆکایەتی هەنووکەیی پەرلەمانی ئیسلامی

محەمەد حەسەن قەدیری‌ ئەبیانه: باڵیۆزی پێشووی کۆماری ئیسلامی لە ئوسترالیا و مەکزیک (لە دەوڵەتەکانی هاشمی ڕەفسەنجانی و ئەحمەدی‌نەژاد)

ئیبراهیم رئیسی: ئەندامی وەفدی سێ کەسی لە سێدارەدانەکانی ساڵی ۱۳۶۷ی هەتاوی، سەرۆکی هەنووکەیی هێزی داد

عەلی لاریجانی: سەرۆکی پێشووی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی، مودیری شورای باڵای ئاسایشی نەتەوەیی لە دەوڵەتی ئەحمەدی نەژاد و سەرۆکۆماری پێشووی پەرلەمانی شورای اسلامی

موحسێن هاشمی: سەرۆکی هەنووکەیی شورای شاری تاران، بەڕێوەبەری گشتیی و پێشووی مێترۆی تاران و سەرۆکی نووسینگەی سەرۆککۆماری ئێران لە دەورەی ئەکبەر هاشمی ڕەفسەنجانی

شەمسەدین حوسێنی: وەزیری ئابووری لە دەوڵەتی مەحمود ئەحمەدی نەژاد

 

مەسعود پزێشکیان: وەزیری تەندروستی لە دەوڵەتی محەمەد خاتەمی و نوێنەری سەرۆکایەتی پێشووی شورای ئیسلامی

عەباس ئاخوندی: وەزیری ڕێگەوبان لە دەوڵەتەکانی ئەکبەر هاشمی ڕەفسەنجانی و حەسەن ڕۆحانی، یاریدەدەری پێشووی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی

عەلیرەزا زاکانی: نوێنەری پەرلەمانی کۆماری ئیسلامی و سەرۆکی هەنووکەیی ناوەندیی لێکۆلینەوەکانی پەرلەمانی ئیسلامی

موستەفا کەواکبیان: بەڕێوەبەری گۆڤاری مردمسالای و نوێنەری پەرلەمانی ئیسلامی

ئەبولحەسەنی فیروزئابادی: یاریدەدەری پێشووی وەزارەتی  ئیتلاعات، مودیری هەنووکەیی شورای باڵای سۆشال میدیا و سەرۆکی ناوەندی نەتەوەیی سوشال میدیای ئێران،که لە بواری جێبەجێکردنەوەی سانسور تۆڕی ئەنتەرنێت چالاکە.

موحسێن مێهرعەلیزاده: پارێزگاری پێشووی ئیسفەهان و یاریدەدەری سەرۆککۆماری لە دەورەی محەمەد خاتەمی

رامین مێهمانپەرەست: وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە دەورەی مەحمود ئەحمەدی نەژاد

عەلیڕەزا ئەفشار: سەرتیپی سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی و فەرماندەی پێشووی بەسیج

فەریدون عەباسی دەوانی: نوێنەری هەنووکەیی پەرلەمانی ئیسلامی و سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوەی وزەی ناوەکی

عێزەتوڵا زەرغامی: سەرۆکی پێشووی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی، یاریدەدەری پێشوو لە دوو وەزارەتی بەرگری و پاڵپشتیی هێزە چەکدارەکان و وەزارەتی ڕێنموونی(إرشاد)

ئیسحاق جەهانگیری: یاریدەدەری یەکەمی سەرۆککۆماری هەنووکەیی کۆماری ئیسلامی، پارێزگاری پێشووی تاران و وەزیری پیشە(صنایع) لە دەوڵەتی محەمەد خاتەمی

محەمەدمد شەریعەتمەداری: وەزیری کار لە دەوڵەتی هەنووکەیی حەسەن ڕۆحانی، لە بەرپرسانی پێشووی وەزارەتی ئیتلاعات ، ئەندامی وەفدی ئەمیندارانی "ناوەندی جێبەجێکاری  فەرمانی ئیمام "به حوكمی خامنەیی لە ساڵی ۱۳۷۰ی هەتاوی  

عەبدولناسر هێمەتی: سەرۆکی گشتی بانکی ناوەندی

موحسێن ڕەزایی میرقائد: سەرلەشکەری سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی، مودیری ڕێکخراوەی خەیری نیزام(مجمع تشخیص مصلحت نظام) و فەرماندەی پێشووی سوپا

سەعید جەلیلی: نوێنەری هەنووکەیی خامنەیی لە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی، یاریدەدەری پێشووی وەزارەتی دەرەوە، دانووستانکاری باڵای ناوەکی و مودیری شورای باڵای ئاسایشی نەتەوەیی لە دەوڵەتی مەحمود ئەحمەدی نەژاد.