تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

 کۆڕۆناکەى کۆمارى ئیسلامى کەرتى گەشتیارى ڕۆژهەڵاتى کوردستانى کوشتووە

 کۆڕۆناکەى کۆمارى ئیسلامى کەرتى گەشتیارى ڕۆژهەڵاتى کوردستانى کوشتووە
AvaToday caption
posted onJanuary 7, 2021
noتعليق

ڕۆژهەڵاتى کوردستان لە سەرووى شوێنە گەشتیارییەکانى دیکەى ئێرانەوە بووە لە ڕووى جوانى و خۆشی و سەرنجڕاکێشییەوە و ئەمەش وا کردووە هەمیشە گەشتیار ڕووى تێبکەن، بەڵام بەداخەوە لە دواى هاتنە سەر کارى کۆمارى ئیسلامى ئەم کەرتە نەک هەر نەبووژاوەتەوە بەڵکو بە هۆى دروستکردنى دۆخی ئەمنی و سەربازی و میلیتاریزەکردنى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لە لایەن کۆمارى ئیسلامییەوە ئەم کەرتە گەشەى نەکردووە و بەربەستیشى بۆ دروست کراوە.

 

ڤایرۆسی کۆرۆنا وەکوو ڤایرۆسێکی گشتگیر کە هەموو جیهانی تەنى، هەڵبەتە دۆخەکەى لە ئێرانى بن دەستى کۆمارى ئیسلامى جیاواز بوو، بەوەى کە ڕژێمى ئاخوندى خۆى هۆکارى بڵاوبوونەوەى ئەم ڤایرۆسە بوو، چونکە پەویەندییە بازرگانییەکانى خۆى لەگەڵ چین و ئووهان نەپچڕاند و بێجدەنگەشى لە بڵاوکردنەوەى کرد و لە ڕێگەى کۆمەڵێک ئاخوندى گەمژە و ئیمپراتۆریەتە درۆزنەکەیەوە دەستى کردە بانگەشە بۆ هیچیەتى ڤایرۆسەکە و چارەسەرکردنى بە ڕێگەى توبی سوونەتى و توبی ئایینى و چەورکردن، ئەمش هۆکارى تەشەنەکردنى زۆرى ئەم ڤایرۆسە بوو لە ماوەیەکى زۆر کەمدا  و قوربانییەکى زۆرى لێ کەوتەوە و دۆخی ئابووری و ژیانى خەڵکى و بازاڕییەکانى هێندەى دیکە وێران کرد.

بەمەش ئەو دابینکردنە ئابوورییە بچووکەى کە لە کوردستان لەسەر کەرتى گەشتیارى هەبوو بەرەو نەمان چوو، چونکە کۆڕۆنا بووە مەترسى و مۆتەکەى زۆر کەس و هاتوچۆکان کەمبوونەوە و گەشتکردنەکان وەستان و بەمەش ژیانى خەڵکى هەژارى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بەرەو خراپتر  وێرانبوونى زیاتر هەنگاوى نا.

تاق وەسان

تاق وەسان، کێوی ئاویەر، گۆلی زرێبار، عەمارەتى خەسرەوئاوا، کێوی ئاربابا، هەورامان، ناوچەی دزڵی، پەرستەى ئاناهیتا، سەراوی قوروە، کێلەشین، سەرابى سەحنە و ئەشکەوتى قوڕى قەڵا و ژمارەی زۆری بینا و ئاسەوارە کۆنەکانی پارێزگاکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان کە وەک شوێنی گەشتیاری هەموو کات میوانداری خەڵکانى ناوخۆیی و بیانی بوون، ڕوویان لە چۆڵى نا.

نەک هەر شوێنە گەشتیارییەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان زەرەر و زیانێکى زۆریان پێ کەوت لە ڕێگەى ئەم ڤایرۆسەوە، بەڵکو خاڵە سنوورییەکانى ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش کە دەروازەى ئاڵوگۆڕى بازرگانى بوون و ئەو کەمە خەڵکەى کە نانیان لەسەر کاسپى ئەو دەروازانە بوو ئەویش نەما، هەرچەندە ئەم دەروازانە شوێنگەیەکى تایبەت و دەریچەیەکى گرنگ بوونە بۆ کۆمارى ئیسلامى بە مەبەستى بەکارهێنانیان لە هەناردەکردنى تیرۆریزم وماددەى هۆشبەر.شاری بانە وەکوو یەکێک لە شارەکانی کوردستان بەهۆی سنووریبوونەوە زەرەرێکى زۆرى پێ کەوت، هەم لە ڕووى ئەوەى کە گەشتیارى بۆ نەهات لە ترسى بڵاوبوونەوەى کۆڕۆنا و هەمیش ئاڵوگۆڕی بازرگانى تێدا کەمبووەوە و لە لایەکی تریشەوە ئەو ترس و تۆقینەى کە لە لایەن هێزە هەنگییەکانى سنوور و سوپاى تیرۆریستى پاسدارانەوە لێى دروست بووە دەرحەق بە خەڵکەکەى و کۆڵبەران، هێندەى تر تەریکى خستەوە.  بۆ نمونە ئەم شارە ٨ هۆتێل و ٧ موسافرخانەی هەیە و جگە لەوانەش ماڵی زۆر لە لایەن خەڵکەوە بۆ گەشتیاران ئامادە کراوە و بە کرێ دەدرێت بەڵام بەداخەوە بە هۆی تەشەنەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، نە بازرگانی و نە گەشتیاری ئەو شارە نەک هەر گەشەی نەکردووە بەڵکوو زۆریش دابەزیوە و زیانەکانیان بە ٨٣% دەخەمڵێنرێت.