
AvaToday caption
ئەمڕۆ یەکشەەمە چەکدارە ئەمنیەتییەکان، ڤیدا ڕەبانى ڕۆژنامەنووس و چالاکى سیاسى دانیشتووى تارانیان دەستبەسەر کرد.
ڤیدا ڕەبانى ئەندامى حزبی سیاسى "یەکیەتى گەلى ئێرانى ئیسلامى ـ حزب اتحاد ملت ایران اسلامی"ـە کە ئەورۆ دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ زیندانى ئەوین.
کاناڵى تلێگرامى "امتداد" بە پشتڕاستکردنەوەى ئەم هەواڵە بڵاوى کردەوە "ڤیدا ڕەبانى، ڕۆژنامەنووس و ئەندامى حزبی یەکیەتى گەلى ئێرانى ئیسلامى، کە ئەوڕۆ دەستبەسەر کراوە، هیچ هۆکارێک نییە بۆ دەستبەسەرکردنى ئەم ڕۆژنامەنووسە.
ڤیدا ڕەبانى، خوێندکارى زانستە سیاسییەکانى زانکۆى تاران، ڕۆژنامەنووسى پێشووى ڕۆژنامەى "شرق" و حەوتونامەى "صدا" و لە چالاکانى سیاسى نزیک لە ڕیفۆرخوازەکانە.