تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

کاردانەوەی چالاکان و میدیا بەریتانی و فەڕەنسییەکان بەرامبەر خنکانی بنەماڵە سەردەشتییەکە

کاردانەوەی چالاکان و میدیا بەریتانی و فەڕەنسییەکان بەرامبەر خنکانی بنەماڵە سەردەشتییەکە
AvaToday caption
posted onOctober 29, 2020
noتعليق

خنکانی بنەماڵەیەکی ٥ کەسی خەڵکی ئاوایی گڵێنەی سەر بە شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان  لە ڕێگەی گەیشتن بە بەریتانیا و لە کاناڵی مانش، کاردانەوەی گەورەی لەنێو میدیا و چالاکانی بڕیتانیایی و فەڕانسەیی لێکەوتەوە و زۆربەی چالاکان داوایان لە فەڕانسە و بڕیتانیا کردووە، ئەمنیەتی پەنابەران بپارێزن.

 

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی بڕیتانیا، لە پێنج ئەندامی ئەو بنەماڵەیە، ڕزا ئێران نەژاد و شیوا محەمەدپەناهی هەردووی ٣٥ ساڵە، ئاتینا ٩ ساڵە و ئارمین شەش ساڵە گیانیان لە دەستداوە و هیچ زانیاریەک لە چارەنووسی کوڕێکی ١٥ مانگی ئەو بنەماڵە لەدەستدانییە. بە گووتەی یەکێک لە خزمەکانی ئەو بنەماڵەیە، قاچاغچییەکان بۆ هەر کەسێک بڕی ٢١ هەزار پۆندیان وەرگرتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی مافەکانی مرۆڤی هەنگاو، ئەو بنەماڵەیە پێشتر دووجاریان هەوڵ داوە لە ڕێگەی شەمەندەفەرەوە بچنە بەریتانیا، دوای ئەوەی نەیانتوانیوە بچن، بڕیاریان داوە بە بەلەم بڕۆن. بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، ئەو پەنابەرانەی دیکەی کە لەو ڕووداوە ڕزگاریان بووە، زۆربەیان پەنابەری ئێراقی و ئێرانی بوونە.

بە پێی ڕاپۆرتی گاردیەن، ڕەسوڵ ئێران نەژاد، کارێکارێک بە حەقدەستی کەمەوە بوو کە بەهۆی گووشاری ئابوری زۆر، ناچار ببوو وێرای بنەماڵەکەی، ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەجێبێڵێت. ئەو بنەماڵەیە لە تورکیەوە بە بەلەم چوونە ئیتالیا و لەوێوە خۆیان گەیاندبووە فەڕانسە. بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، ئەو پوڵەکەی کە داویانە بە قاچاغچییەکان لە خزمەکانیان بە قەرزیان وەرگرتووە.

هافینگتن پۆستی بڕیتانیا بڵاوی کردووەتەوە کە ڕێکخراوە خێرخوازییەکانی بەریتانیا بە کاردانەوە بەو ڕووداوە داوایان لە دەوڵەتی وڵاتەکەیان کردووە، ڕێگەیەکی ئەمن بۆ چوونی پەنابەران بۆ وڵاتەکەیان دیاری بکەن. بەرپرسانی فەڕانسە ئەو ڕووداوەیان بە پڕخەسارترین ڕووداوی وەرگەڕانی بەلەم لە باکوری فەڕانسە ناوبردووە.

بلاسنکی، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی خێرخوازی بڕیتانیایی دیتنشن ئەکشێن بە هافنیگتن پۆستی گووتووە: خبکانی منداڵێک کە بەدوای ئەمنیەتەوە هاتووەتە بەریتانیا، ئەو ڕووداوەیە کە ئیمە لێی دەترساین. ئەدی کەرامەت و مرۆڤایەتی دەوڵەتی بەریتانیا لە کوێیە؟ درووستکردنی ڕێگەیەکی یاسایی بۆ ئەو پەنابەرانەی لە باکوری فەڕانسەوە دێنە بەریتانیا، کارێکی ئاسانە و هیچ پاساوێک بۆ نەکردنەوەی ڕێگەیەکی ئاوا بوونی نییە.

مریام کەمپل، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی بڕیتانیایی هەوڵ بۆ پەنابەران بە دڵتەزێن ناوبردنی ئەو ڕووداوە گووتی: هیچ کەس نایهەوێ شایەتی ئەوە بێت کە خەڵک بەمجۆرە خۆیان بخەنە مەترسی و لێداوانە دووژمنکارانەکانی دەوڵەت دەبێ ڕابگیرێت و بە خێرایی ڕێگەیەکی یاسایی بۆ ئەو پەنابەرانە دیاری بکرێت کە دێن بۆ بەریتانیا.

تۆماس سایموندز، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا لە تویتێکدا نووسی: ئەو کارەساتە وەبیرهێنەرەوەی تێچووی ئینسانی قەیرانی پەنابەرانە.

یوت کوپر، سەرۆکی کۆمیتەی کاروباری وڵاتی بەریتانیا بە ئاماژە بە نائەمن بوونی بەلەمەکان و هەوڵی باندەکانی قاچاغی مرۆڤ لە دەمەترسی خستنی گیانی مرۆڤەکان گووتی: ئەو کۆمیتەیە سەرقاڵی لێکۆڵینەوە لە دۆخی کاناڵی مانشە بۆ ئەوەی لە پێناو پێشگرتن لە خەساری ئینسانی بە ڕێگە چارەیەک بگات.