تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

ستودە دەبێتە ئایکۆنێکى نێودەوڵەتى

ستودە دەبێتە ئایکۆنێکى نێودەوڵەتى
AvaToday caption
posted onSeptember 27, 2020
noتعليق

نەسرین ستودە، پارێزەرى براوەى خەڵاتى "ساخارۆف"ـى پەرلەمانى ئەوروپا، کە دواى حوزەیرانى ٢٠١٨ ـەوە لەلایەن رژێمى دیکتاتۆری ئێرانەوە بەهۆى بەرگریکردن لە مافى مرۆڤ و ئافرەتانى وڵاتەکەى، زیندانی کراوە، لەسەر گۆڕەپانى جیهانى دەبێتە "ئایکۆنێک"ـى بواری مافی مرۆڤ و یاسایی.

 

سەرەڕاى ئەوەى دەستگیرکردنەکەى ئەمجارەى ئەو پارێزەرە ئێرانە دووهەمجارە، پاش ئەوەى لەساڵى ٢٠٠٦ بۆ ماوەى سێ ساڵ زیندانی کرا، بەڵام ئەمجارەش رژێمەکەى تاران، سزای هەتاهەتایی بەسەردا سەپاندووە.

ئەو بڕیارەش کە لە کۆتاییەکانى ٢٠١٩ دەرچوو، بەبێ دەنگى لە گۆڕەپانى نێودەوڵەتى تێنەپەرین، بەڵکو چەند مانگێک لەمەوبەر شارەوانى پاریس "هاوڵاتی فەخری بەستودە" دەبەخشێت و رێز لەسەرجەم چالاکییەکانى دەگرێت. بەو هۆیەوەش لەبەردەم دەروازە سەرەکییەکەى خۆیدا پۆستەرێکى شیکارى دەربارەى چالاکییەکانى ئەو پارێزەرە دەستگیر کراوە، بڵاو دەکاتەوە و داواى ئازادکردنى دەستبەجێی دەکات.

لەلایەن خۆیشیەوە سەندیکای پارێزەرانى فەرەنساو، ئەنجومەنى نیشتیمانى فەرەنسی بە هاوبەشى وێنەیەکى گەورەى ستودە لەسەر باڵەخانەکەى خۆیان دادەنێن و، داواى ئازادکردنى دەکەن.

لە راگەیێنراوێکیشدا باسیان لەوە دەکرد "ستودە ئیلهامبەخش بووە بۆ پاڵپشتىکردنى ماف و ئازادییە بنەڕەتییەکان دژى دەسەڵاتى سەرکووتکاری تاران".

ستودە (٥٧ ساڵ)، یەکێکە لەئەندامانى رێکخراوی بەرگرىکردن لە مافى مرۆڤی سەربەخۆ، کە لە لایەن شیرین عەبادی دامەزراوە و، گرنگترین ئەو تۆمەتانەى لە لایەن رژێمى ئێرانەوە ئاراستەى کراوە "زیانگەیاند بە ئاسایشى نەتەوەیی، بانگەشە دژى رژێم و، سووکایەتیکردن بە عەلى خامنەیی رێبەرى ئێران"ـە کە لەپاڵ سزای زیندانییەکەى بڕیارى ١٤٨ قامچیشى بۆ دەرچووە.

 

وێنەکان : تایبەت بە تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى

ستودە ١

ستودە ٢

ستودە ٣

ستودە ٤

ستودە ٥

ستودە ٦