تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

دۆخى مافى مرۆڤ لە ئێران خراپتر بووە!

دۆخى مافى مرۆڤ لە ئێران خراپتر بووە!
AvaToday caption
posted onSeptember 4, 2020
noتعليق

 جاوید ڕەحمان ڕیپۆرتەرى تایبەتى مافى مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان لەمەڕ ئێران باسى لە دۆخى نالەبارى زیندان و کۆڕۆنا و ئازادى گەلانى ئێران لە بن دەستى کۆمارى ئیسلامى کرد.

 

ڕیپۆرتەرى تایبەتى مافى مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان باسى لەوە کرد کە "دۆخى مافى مرۆڤ لە ئێرانى بن دەستى کۆمارى ئیسلامى خراپتر بووە" و نیگەرانى خۆشى دەربڕیى سەبارەت بە دۆخى سەرکوتى توندوتیژاوى بەرامبەر خۆپێشاندەرانى گەڵاڕێزانى ٩٨ کە تیایدا بووە هۆى دروستبوونى کارەساتێکى گەورە بۆ گەلانى ئێران و کوشتن و بڕین و زیندانیکردن. جاوید لەمبارەوە دەڵێت "ڕەفتارى توندوتیژاوى هێزە ئەمنیەکان لە کاتى خۆپێشاندانەدان، بووە هۆى کوشتن و برینداربوونى سەدان کەس و گرتنى هەزاران کەس" و هەر لەسەر ئەم بابەتەش جاوید دەڵێت "ڕەفتارى دەوڵەتى ئێران بەرامبەر قوربانیانى ئەم کارەساتە ڕوون و سەربەخۆ نییە و بنەماڵەى قوربانییەکان بە هۆى لەقاودانى ڕاستییەکان، دەکەوتە بەر ئازار و ئەزیەت."

هەروەها ڕیپۆرتەرى تایبەتى مافى مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان باس لە کارەساتى خستنەخوارەوەى فڕۆکە ئۆکراینییەکە دەکات کە بە هۆیەوە خۆپێشاندانێکیش لە نێو ئێرانییەکان دژ بەم کارە قێزەونەى کۆمارى ئیسلامى و سوپاى تیرۆریستى پاسداران ئەنجام درا و دەیان کەس لەسەر خۆپێشاندانەکە گیران. جاوید دەوڵێت "کۆمارى ئیسلامى زۆر توند دژى خۆپێشاندەرانى تەقاندنەوەى فڕۆکەکەى گەشتى ٧٥٢ى ئۆکڕانیا وەستانەوە".

لە کۆتاییدا جاوید ڕوحمان باس لەوە دەکات کە "دەوڵەتى ئیسلامى ئێران فشار و پاڵەپەستۆى گەورە بەکار دەهێنێت بۆ سەرکوت و نەهێشتنى ئازادى بەیان و کۆمەڵایەتى" و نیگەرانی خۆى دەردەبڕێت لەسەر سزاى ئیعدام بەتایبەت بەرامبەر بە منداڵان و بڵاوبوونەوەى کۆڕۆنا لە زیندانەکانى ئێران و بەرتەسکبوونەوەى ئازادییەکانى ڕادەربڕین و هەڵاواردن دژى کەمینەکان و ژنان.