تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

نوێترین تاوان دژی مرۆڤایەتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن ڕژیمی ئێران

نوێترین تاوان دژی مرۆڤایەتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن ڕژیمی ئێران
AvaToday caption
posted onSeptember 3, 2020
noتعليق

سێ کۆڵبەری لاوی سەردەشتی چۆن کووژران؟

 

ڕوون بۆتەوە ئەو سێ کۆڵبەرە سەردەشتیەی کە پێشتر هەواڵەکەیمان بڵاو کردەوە ئیعدامی سەحرایی کراون! زانست حوسێن نەژاد، سیاوەش مڵکاری و زانکۆ ئەحمەدی کە بۆ کاری کاروانچێتی ڕۆیشتبوون لە کاتی گەڕانەوە لە سنوور ، لە لایەن پاسدارەکانی بنکەی سەربازی کانی خاتوون ئەسپەکانیان لێ دەستێندرێت و خۆشیان دەستبەسەر دەکرێن.

دوای ئەوەی بەیانی ئەو رۆژە بنەماڵەکانیان بۆ ئاگاداربوونەوە لە هەواڵی کوڕەکانیان سەردانی ئەو پاسگایە دەکەن، تەرمی کوڕەکانیان پێ دەدەنەوە!

بە گووتەی کۆڵبەر نیوز: بنەماڵەی ئەو قوربانیانە ئاسەواری ئەشکەنجە و لێدان بە قوۆنداغی تفەنگیان لەسەر سەر و دمووچاوی کوڕەکانیان دیتووە و لە کۆتاییدا هەر کامەیان ببە لێدانی سێ فیشەک لێیان کووژران.

داوا لە بنەماڵەی کۆڵبەرە قوربانیەکانی ئەو ڕووداوە، خەڵکی ڕزگاریخوازی کوردستان و ئێران دەکەین لە بەرامبەر ئەو تاوانە گەورەدا بێدەنگ نەبن و بە هەر شێوەیەک بۆیان دەکرێت ناڕەزایەتی دەربڕن.

هەروەها داوا لەو پارێزەرانە دەکەین کە بۆ بەرگری لە گیانی کۆڵبەران لە ساڵانی ڕابردوودا هاتبوونە مەیدان، بەرگری لەو کۆڵبەرانە بکەن و وەدوای دۆسیەکەیان بکەون.

ڕژیمی ئێرانی کورد کووژ دەبێ باجی ئەو تاوانە گەورە بدات و پێویستە لاوان ئەو بکوژانەی دەستیان لەو تاوانە گەورەدا هەیە سزا بدەن.