تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

٨٠ ڕێکخراو و سەندکاى کرێکارى خوازیارى ڕاگرتنى کوشتار و قەتڵوعامى کۆڵبەران بوونەوە!

٨٠ ڕێکخراو و سەندکاى کرێکارى خوازیارى ڕاگرتنى کوشتار و قەتڵوعامى کۆڵبەرەکان بوونەوە!
AvaToday caption
posted onAugust 3, 2020
noتعليق

بە پێى هەواڵى بڵاوکراوە لە ماڵپەڕى مافەکانى مرۆڤى کوردستان، ٨٠ ڕێکخراو و سەندکاى کرێکارى لە دونیا بە بڵاوکردنەوەیەى بەیاننامەیەکى هاوبەش بە ناوونیشانى "نابێت کۆڵبەران لەبیر بکرێن"، خوازیارى ڕاگرتنى کوشتار و قەتڵوعامى کۆڵبەرەکان لە لایەن سوپاى تیرۆریستى پاسدارانى کۆمارى ئیسلامى بوونەوە.

 

ئەم سەندیکا و ڕێ:خراوە کرێکارییانە لە بەیاننامەکەیاندا ئاماژەیان بە ڕەگ و ڕیشەى هەژارى و نەبوونى لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان بە گشتى و ناوچە سنوورییەکانى کوردستان کردووە کە ئەمەش هۆکار بووە بۆ ئەوەى لاوان و پیاوانى کورد ڕوو بکەنە کارى کۆڵبەرى کە وەک پیشە هەژمار ناکرێت.

ئەم سەندیکا و ڕێکخراوە کرێکارییانە ئاماژەیان بە شەهیدکردنى ٧٩ کۆڵبەر لە ساڵى ٢٠١٩ى زایینى کردووە کە بە تەقەى ڕاستەوخۆى سنووربانان و هێزە ئینتزامییەکانى کۆمارى ئیسلامى گیانیان لەدەست داوە لە کاتى کۆڵبەرى و دەیان کەسى دیکەیشیان لێ بریندار کردوون.

لە بەشێکى بەیاننامەکەدا هاتووە: "ئێمە ڕێکخراو و سەندیکاکان، سیاسەتە سەرکوتکەرانەکانى ڕژێمى ئێران بەرامبەر کۆڵبەرەکان بە گشتى پڕۆتستۆ دەکەین. ئێمە سەرنجى ژنان و پیاوانى کرێکار و کۆمەڵگەى نێونەتەوەیی بەرامبەر ئەم کارەساتە ئینسانى و کۆمەڵایەتییەى کۆڵبەران ڕادەکێشین. دەوڵەتى ئێران دەبێـ سەرکوت و قەتڵوعامى کۆڵبەران کۆتایی پێ بێنێت و ڕێز لە بنەماکانى مافى مرۆڤ بگرێت و ڕێگەى پەرەپێدانى ئەڵترناتیڤە ڕاستەقینە ئابوورییەکان بۆ خەڵکى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بگرێتە بەر و واڵا بکات".