تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

ئەمریکا گەمارۆی نویی خستە سەر حیزبوڵای لوبنان

ئەمریکا گەمارۆی نویی خستە سەر حیزبوڵای لوبنان
کوڕەکەى حەسەن نەسروڵا دەستى هەبووە لە گواستنەوە ملیارها دۆلار بۆ ئێران
posted onNovember 14, 2018
noتعليق

 

عوبەیدالزەیدی کە دەستی هەیە لە هەناردەکردنی  وزە لە ئێرانەوە بۆ سووریە و هاوئاهەنگی دەکات لە نێوان ئێران و حیزبووڵا یەکێک لەو کەسانەیە کە ئەمریکا گەمارۆی خستۆتە سەر.

 

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا دەڵێ ئەو کەسە ڕۆڵی هەبووە لە ناردنی هێزە عێراقییەکان بۆ سووریە ئەو کارەی بە بڕیاڕی سوپای پاسدارانى سەر بە کۆمارى ئیسلامى ئەنجام داوە. وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا سەبارەت بەو گەمارۆ نوێیە ڕایگەیاندووە "چوار دەسەڵاتداری حیزبووڵای لوبنانی بە لیستەی تیرۆرەوە زیاد کردووە" و دەشڵێ "ئەو کەسانە ڕۆڵیان هەبووە لە ئاڵوگۆڕی ماڵی، بەدەستهێنانی چەک و تفاقی سەربازى، پەروەردە و ناردنی میلیشیاکان بۆ بەرەکانی شەڕ".

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا گووتوویەتی "سێ لەو کەسانە ڕۆڵیان هەبووە لە کۆکردنەوەی زانیاری و ئاڵوگۆڕی ماڵی بۆ حیزبوڵای لووبنان لە عێراق".

 لە لایەکی دیکە و لە نوێترین هەوڵیدا، وەزارەتی درەوەی ئەمریکا کوڕی حەسەن نەسروڵای سەرۆکی حیزبووڵای لوبنانی بە هۆکاری ناردنی چەندین ملیارد دۆلار بۆ ئێران خستە نێو لیستی تیرۆریستە نێودەوڵەتییەکان. سێگاڵ مندلکێر، جێگری وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا بۆ کاروباری ماڵی و تیرۆریزم دەڵێت: حیزبووڵای لوبنان گرووپێکی تیرۆریستییە کە بە وەکالەتی ئێران دەیهەوێ سەروەری سیاسی عێراق لاواز بکات و سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بشێوێنێت.

لەسەر عوبەیدالزەیدیش گووتی "ئەو کەسێکە کە لە لایەن قاسم سولەیمانییەوە ئەرکدار کراوە بۆ ناردنی هێز بۆ سووریە".

وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا ناوى خستە نێو لیستى تیرۆریستییە نێونەتەوەییەکان

وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا ناوى خستە نێو لیستى تیرۆریستییە نێونەتەوەییەکان