تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

چالاکێکی سیاسی کورد بە ٥ ساڵ زیندانی سزاى ناحەق درا

چالاکێکی سیاسی کورد بە ٥ ساڵ زیندانی سزاى ناحەق درا
AvaToday caption
posted onMay 26, 2020
noتعليق

سەکینە پەروانی، بەندکراوی سیاسی کە لە کوردەکانی خۆراسانە و لە بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین دەستبەسەرە لە لایەن دادگای شۆڕشی ڕژیمی ئێران بە ٥ ساڵ زیندان سزا درا.

 

پارێزەری ئەو چالاکە سیاسیە کوردە ڕۆژی دووشەممە ٥ جۆزەردان لە هەژماری تویتەری خۆیدا ئەو هەواڵەی پشت ڕاست کردەوەو گووتی سزاکەی پێداچوونەوەی بەسەردا ناکرێت.

بە پێی دادنامەی دادگا، ئەو بەندکراوە لە لایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆڕسی تاران بە تاوانی ئەندامیەتی لە گرووپە دژبەرەکانی ڕژیم بە ناوەکانی کۆمەڵە و دێموکرات و بە ئامانجی تێکدانی ئەمنیەتی ئێران بە ٥ ساڵ زیندان سزا دراوە و هەروەها دوو ساڵ لە بەشداریکردن لە هەموو گرووپ و کۆمەڵەیەکی سیاسی بێبەش دەکرێت.

بە پێی ئەو هەواڵانەی لە لایەن سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ بڵاو بوونەوە، سەکینە پەروانە کۆتایی ساڵی ڕابردوو بە سەردانی کۆنسولی ئێران لە هەولێر، داوای گەڕانەوە بۆ ئێرانی کردووە و رێککەوتی ١٨ی ڕێبەندان دوای ئامادەبوون لە سنوری باشماخ لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئەوینی تاران ڕاگوێزراوە.

ئەو چالاکە سیاسیە خاکەلێوەی ئەمساڵ بەهۆی نووسینی درووشم لە گرتووخانەی ئەوین بۆ بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین دەگوازرێتەوە. دوای ٤ ڕۆژ مانەوە لە ژووری تاکەکەسی بۆ نەخۆشخانەی دەروونی ئەمین ئاوای ڕێی دەگوازرێتەوە و دوای ٢٥ ڕۆژ سەرلەنوێ بۆ بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین دەگوازرێتەوە.