تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

کەهگیلویە و بوێر ئەحمەد لە ئاگردا دەسوتێ و گومانى پیلانێک هەیە

کەهگیلویە و بوێر ئەحمەد لە ئاگردا دەسوتێ و گومانى پیلانێک هەیە
AvaToday caption
posted onMay 25, 2020
noتعليق

سوپای پاسداران بە پێوەری سەردەشت و مەریوان و بانە ئاگری لە لێرەوارەکانی گەچساران لە کەهگیلویە و بوێرئەحمەد بەرداوە و لە ئێستاوە دەیهەوێ خەڵکی ئەو ناوچانە چاوترسێن بکات لە ئەگەری بەشداری بەربڵاویان لە بزووتنەوەی ڕزگاری نەتەوایەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و خەبات بۆ ڕووخانی کۆماری ئیسلامی.

 

٢٠٠ دۆنم کە لێرەوار و لەوەرگەکانی شارستانی گەچساران  تا ئێستا لە ئاگردا سووتاوە. دەسەڵاتدارانی خۆجەیی ئەو ناوچەیە دەڵێن نەیانتوانیوە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.

وەحید محەمەدی تەبار، بەڕێوەبەری گشتی قەیرانی کەهگیلویە و بوێر ئەحمەد ڕۆژی دووشەممە . ٥ی جۆزەردان ڕایگەیاند: ئاگرکەوتنەوە لە کوێستانی خامی کە شارستانی گەچساران و باشت لە ڕۆژی هەینیەوە دەستی پێکردووە و لوتکەی ئاگرکەوتنەوەکان لە دارستانەکانی خنگ بووە کە تا ئێستاش درێژەی هەیە.


بەرپەرسانی شارەکە دان بە بەئەنقەستبوونی ئاگرەکە دەنێن

عەزیزی فعلی، جێگری هاوئاهەنگی کاروباری خزمەتگوزاری کەهگیلویە و بوێرئەحمەد سەبارەت بە هۆکارەکانی ئاگرکەوتنەوە لەو پارێزگایە گووتی بە ئەگەری زۆر بە ئەنقەست ئاگر لە دارستانەکان بەردراوە.
ئەگەرچی ئەو بەرپرسەی ڕژیم باسی لە پێکهێنانی کۆمیتەیەکی ڕاستی دۆزرەوە کردووە بەڵام بە ئەگەری زۆر سوپای پاسداران یان نایەڵێ کۆمیتەکە کارەکانی بکات یان دەست لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان وەردەدات و ئیزنی ئەوە نادات ناوی مۆرەکانی ئەوان وەک بکەری ئەو کارە بێت.

هەواڵدەری دنا کە سەرچاوەیەکی هەوالدەری خۆجەیی ناوچەکەیە ڕایگەیاندووە ، کۆنترۆڵنەکرانی ئاگرکەوتنەوەکە نیشاندەری ناکارامەیی بەڕێوەبەری کەهگیلویە و بوێرئەحمەد و گەچسارانە. بە گووتەی یەو هەواڵدەریە ئاگرکەوتنەوەکە بووە بە قەیران و خیانەت و تاوانێکی گەورەیە لە دژی ژینگە و هاووڵاتیانی ئەو شارە.

سوپای پاسداران بە ئەنقەست کەرەسە و ئامرازی پێویست بۆ کۆنترۆڵی ئاگرەکە دابین ناکات بۆیە ئاڤاتودەی داوا کە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەت ژینگەپارێزان دەکات بە هانای خووشک و براکانیان لە گەچساران بچن و ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.