Skip to main content

زەهرا محەممەدوەلی ژنە بەندکراوی سیاسیی کورد ١٠ ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە

زەهرا محەممەدوەلی ژنە بەندکراوی سیاسیی کورد ١٠ ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە
posted onJuly 7, 2026
nocomment

زهرا محەممەدوەلی ژنە بەندکراوی سیاسیی خەڵکی ئیلام کە ٤٦ ڕۆژە بەبێ هۆکار لە بەندیخانەی ئیلام دەسبەسەر کراوە، ماوەی ١٠ ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی "کوردپا"، زەهرا محەممەدوەلی ٢٧ ساڵان و خەڵکی شاری ئاودانان و دانیشتووی شاری دێهلۆران، لە ٤٦ـەمین ڕۆژی دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەیدا چارەنووسی نادیارە و ماوەی نزیک بە دوو حەفتەیە بەهۆی ناڕوونیی چارەنووسی مانی لە خواردن گرتووە".

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە: "ئەو بەندکراوە سیاسییە کوردە، ١٠ ڕۆژە بە نیشانەی ناڕەزایەتی لەمەڕ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی، ڕاگرتنی بەبێ هۆکار، ناڕوونیی چارەنووسی و لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەی بەردەوام لە بەندیخانەی ئیلام دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە".

ناوبراو لە ماوەی ئەو ١٠ ڕۆژەدا بەهۆی مانگرتنەوە ڕێگەی پێ دراوە چاوی بە بنەماڵەی بکەوێت، بەڵام لە مانگرتنەکەی خۆی بەردەوامە.