ترەمپ هەڕەشەی سڕینەوەی ئێران دەکات
سەرۆکی ئەمریکا هۆشدارییەکی توند دەداتە تاران و ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر ناچار ببن ئەرکە سەربازییەکەیان کۆتایی پێ بهێنن، ئەوا قەوارەیەک بە ناوی کۆماری ئیسلامیی ئێران نامێنێت.
سەرۆکی ئەمریکا هۆشدارییەکی توند دەداتە تاران و ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر ناچار ببن ئەرکە سەربازییەکەیان کۆتایی پێ بهێنن، ئەوا قەوارەیەک بە ناوی کۆماری ئیسلامیی ئێران نامێنێت.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) دەڵێ، رۆژانی شەممە و یەکشەممەی ئەم هەفتەیە زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانیی "بەرگری لەخۆکردن"یان بۆسەر رادار و شوێنی هەڵدانی درۆن لە ناوچەی غوروک و دوورگەی قیشمی ئێران کردووە.
دەزگای هەواڵگری و ئاسایشی نیشتمانیی دانیمارک ڕایگەیاند، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ئێران ڕۆڵێکی "بەرچاو" و گەورەی لە هەڕەشە تیرۆریستییەکانی سەر ئەو وڵاتەدا هەبووە.
کۆشکی سپی پێشنیازە نوێیەکەی ئێران بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاشتی بە "ناپێویست و ناتەواو" ناو دەبات و هۆشداری دەدات؛ ئەگەر تاران گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە هەڵوێستەکانیدا نەکات، ئەمریکا ناچار دەبێت زمانی "بۆردومان" بۆ بەردەوامیی گفتوگۆکان بەکاربهێنێت.
دوو بەرپرسی ناوچەیی بە ئاژانسی "ئەسۆشیێتد پرێس"یان ڕاگەیاندووە، ئەمریکا و ئێران ئاماژەیان بەوە کردووە کە خولێکی نوێی دانوستاندنەکانی ئاگربەست لە ئیسلامئابادی پایتەختی پاکستان ئەنجام دەدەن، ئەمەش لە کاتێکدایە ئاگربەستە دوو هەفتەییەکە خەریکە کاتەکەی بەسەردەچێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، واشنتن و تاران هەماهەنگی دەکەن بۆ گواستنەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی بە هێزی دەریایی وڵاتەکەی دا گەمارۆی دەریایی بخەنە سەر گەرووی هورمز و ڕێگری لە هاتوچۆی هەر کەشتییەک بکەن. ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە واشنتن، تارانی بە "باجگیریی جیهانی" تۆمەتبار کرد بەهۆی وەرگرتنی ڕسومات و دانانی مین لەو ئاوڕێگە نێودەوڵەتییەدا.
میدیا گەورەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بە گومانەوە دەڕواننە ئاگربەستە دوو هەفتەییەکەی نێوان واشنتن و تاران.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە کە هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەمێننەوە تا ئەو کاتەی ڕێککەوتنێکی ئاشتی لەگەڵ تاران دەگاتە ئەنجام.
وەزیری دەرەوەی کەنەدا لە هەڵوێستێکی تونددا بەرامبەر تاران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی خوازیاری گۆڕینی ڕژێمە لە ئێران و تاوەکو ئەوەش ڕوونەدات، ئۆتاوا ئامادە نییە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا دەستپێبکاتەوە.