هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و کوژرانی 20 فەرماندەی سەربازیی کۆماری ئیسلامی
ئیسرائیل بەرەبەیانی زووی ڕۆژی هەینی، زنجیرەیەک هێرشی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد و چەندین بەرپرسی سەربازیی کۆماری ئیسلامی و ناوەند و دامەزراوە ئەتۆمی و سەربازییەکانی ئێرانی کردە ئامانج؛ ئەو هێرشانە یەک لەدوای یەک بوون و سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندووە ئەگەر بەرپرسانی تاران مل بۆ ڕێککەوتن لە دانوستانە ئەتۆ