شارەزایانی نەتەوە یەکگرتووەکان: سەرمان سوڕماوە لە ژمارەی زۆری لەسێدارەدان لە ئێران
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر، سەرهەنگ ڕەحیم محەممەدی لە هێزەكانی سوپای "ساروڵڵا"ی کرمان لە ناوچەی سنووری سەراوان لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان کوژرا.
زیاتر لە هەزار چالاکوانی مەدەنی بە واژۆکردنی بەیاننامەیەک خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی حوکمی لەسێدارەدانی شەریفە محەممەدی، چالاکوانی مافی ژنان بوون.
ئەمڕۆ هەینی٣١ی گەلاوێژی ١٤٠٤، گرووپی جەیش ئەلعەدل بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە و بەرپرسیارێتیی هێرشی سەر دوو ئۆتۆمبێلی نیزامییان لە میحوەری دامن لە شارستانی ئێرانشار لە ئەستۆ گرت. لەو هێرشەدا لانیکەم پێنج هێزی نیزامیی حکومەت کوژران.
١٤ بەندکراوی سیاسی لە ئێران بەیاننامەیەكان بڵاو كردەوە و باسیان لە بەکارهێنانی توندوتیژی و سووکایەتیی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بە بەندکراوان لە كاتی ڕاگواستنیان لە بەندیخانەی تارانی گەورە بۆ بەندیخانەی ئێڤین کردووە.
کچی عەلی شادمانی، فەرماندەی قەرار خاتەم ئەنبیا سوپای پاسداران، ئاشکرای کردووە؛ باوکی لە "ڕاودوونانێکی ڕاستەوخۆ"دا لەگەڵ ئیسرائیل کوژراوە و لە "بۆردومانی" ئیسرائیلدا نەکوژراوە.
دەسەڵاتی دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، کە مەهدی حەسەنی و بەهرووز ئەحسانی ئیسلاملو، دوو زیندانیی لایەنگری ڕێکخراوی موجاهیدینی خەلق، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە، ٥ی گەلاوێژ، بە تۆمەتی "بەغی" (یاخیبوون لە دژی دەسەڵات) لە سێدارە دراون.