بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئێران

ئێران

ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤ: ژمارەی کوژراوانی خۆپێشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران زۆر لە خەمڵاندنە میدیاییەکان زیاترە

posted onJanuary 20, 2026
noبۆچوون

ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، پێدەچێت ژمارەی کوژراوانی خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییەی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، تەنانەت لە بەرزترین ئەو خەمڵاندنانەش زیاتر بێت کە تاوەکو ئێستا لە میدیاکاندا بڵاوکراونەتەوە و ڕەنگە ژمارەی کوژراوەکان بگاتە 20 هەزار کەسیش.

دەسەڵاتی دادوەریی ئێران هەڕەشەی "توندترین سزا" لە خۆپێشاندەران دەکات و هۆشدارییەکانی ترەمپ رەتدەکاتەوە

posted onJanuary 18, 2026
noبۆچوون

گوتەبێژی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران رایگەیاند، ئەو کەسانەی لە کاتی ناڕەزایەتییەکاندا دەستبەسەر کراون، ڕووبەڕووی "توندترین سزا" دەبنەوە. ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە کە واشنتن هۆشداریی توندی داوەتە تاران لە ئەنجامدانی هەر لەسێدارەدانێکی خۆپێشاندەران.

شایەتحاڵان: هێزە ئەمنییەکانی ئێران بازاڕی رەشتیان سووتاندووە و تەقەیان لە خۆپێشاندەران کردووە

posted onJanuary 18, 2026
noبۆچوون

شایەتحاڵان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ وردەکاریی نوێ لەبارەی رووداوەکانی رۆژانی 8 و 9ی کانوونی دووەم لە شاری رەشتی باکووری ئێران ئاشکرا دەکەن و دەڵێن، هێزە ئەمنییەکان دوای گەمارۆدانی خۆپێشاندەران لەنێو بازاڕی شارەکەدا، ئاگریان لە بازاڕەکە بەرداوە و تەقەیان لەو کەسانە کردووە کە هەوڵی هەڵاتنیان داوە.<

نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان: هەموو بژارەکان بۆ راگرتنی کوشتار لە ئێران لەسەر مێزن

posted onJanuary 16, 2026
noبۆچوون

نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات کە واشنتن بۆ رێگریکردن لە "کوشتار" لە ئێران، پەنا بۆ هەموو بژارەکان دەبات و جەخت لەوە دەکاتەوە کە سەرۆکی وڵاتەکەی "پیاوی کردارە".

ئەفریقای باشوور داوا لە ئێران دەکات لە نمایشی سەربازی بریکس بکشێتەوە و رێز لە مافی خۆپێشاندان بگرێت

posted onJanuary 16, 2026
noبۆچوون

حکومەتی ئەفریقای باشوور داوا لە دەسەڵاتدارانی ئێران دەکات رێز لە مافی خۆپێشاندانی ئاشتییانەی خەڵک بگرن و داواش لە هەموو لایەک دەکات "ئەوپەڕی دانبەخۆداگرتن" بنوێنن. ئەم هەڵوێستەش دوای ئەوە دێت کە ئەو وڵاتە رۆڵی ئێرانی لە مانۆڕێکی سەربازیی هاوبەشدا سنووردار کرد.

رێکخراوێکی مافی مرۆڤ: لە خۆپێشاندانەکانی ئێراندا زیاتر لە 3400 کەس کوژراون

posted onJanuary 16, 2026
noبۆچوون

رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران (IHR) نوێترین ئاماری قوربانیانی خۆپێشاندانەکانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تاوەکو ئێستا لانیکەم سێ هەزار و ٤٢٨ خۆپێشاندەر بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژراون و هەزارانی دیکەش بریندار بوون.

دیدەبانی مافی مرۆڤ هۆشداری لە "کوشتاری فراوان" و ئەگەری سێدارە بۆ دەستگیرکراوانی ئێران دەدات

posted onJanuary 14, 2026
noبۆچوون

ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی دیدەبانی مافی مرۆڤ (HRW) بە توندی سەرکوتی خوێناویی خۆپێشاندەرانی ئێرانی مەحکووم کرد و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بۆ ڕاگرتنی توندوتیژییەکان، بە شێوەیەکی خێرا دەستێوەردان بکەن.

ناسنامەی قوربانییەکی دیکەی خۆپێشاندانەکانی تاران ئاشکرا بوو کە کوردە و باوکی دوو منداڵە

posted onJanuary 11, 2026
noبۆچوون

ڕێکخراوی "کوردپا" بۆ مافەکانی مرۆڤ، ناسنامەی یەکێکی دیکە لەو کەسانەی پشتڕاستکردەوە کە لە ناڕەزایەتییەکانی تاراندا بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژراوە.